Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 09:15

(هەژماری من) و شۆڕشە کارگێڕییەکەی مەسروور بارزانی

100%

عرفان عەزیز عەزیز

لە دوای ساڵی 1992 سیستەمی بانكی و کارگێڕی بانكی لە کوردستان نەک لە ئاستی خواستی گەلی کوردستان نەبووە، بەڵکو بەو شێوازە کۆنەوە ئەوەی هەیە لە کوردستان ناتوانێت وەڵام دەرەوەی خواستی خەڵکی کوردستان بێت، بەتایبەت دیمەنێکی تەواو ناشرینی نۆرەگرتنی مووچە لە بانكەکان و قەرەباڵغی تا ئاستی بوورانەوە و وەفاتیش تۆمار کراوە، ئەمە جگە لەوەی گلەیی خەڵک لە ئاست ئەو سیستەمە کۆنە بانكییەی لە کوردستان هەیە کە بەراوردی هیچ شوێنێک ناکرێت لە ئاستی خراپی سیستەمەوە.

ئێستا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرمەشقی پرۆژەیەکە و دەستپێکراوە بە کردنەوەی حساب بانكی نوێ بۆ فەرمانبەران لەژێرناوی (هەژماری من)، لە پەیامێکدا دوێنێ مەسروور بارزانی گوتی "بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی پڕۆژەی هەژماری من کەوتە کار، کە خەڵک دەچن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن".

ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی یەکەم وەک نموونە بە 850 کەس دەستی پێ کردووە و دوو ساڵ کاتیان بۆ داناوە تاوەکو لەو ماوەیەدا حکوومەت بتوانێت ژێرخان بۆ پڕۆژەکە جێگیر بکات.

لەژێر ناوی (ئەوەی زۆر گرینگە لەم پرۆژە ئەوەیە کە شۆرشێک لە کەرتی ژێرخانی ئابووری کوردستان دروست دەکات وەک پلانی بۆ دانراوە لە دوو ساڵی داهاتوو ملیۆنێک مووچەخۆر کارتی خۆیان دەبێت و هەزار بنکەی (ATM) لەسەرتاسەری کوردستان دەکرێتەوە، ئەم هەنگاوە ڕووبەڕووی ئاله‌نگاری زۆر گەورە دەبێتەوە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی نەبوونی ژێرخانی بانكییەوە رووبەروو دەبێتەوە، بەڵام سوودیشی زۆرە یەکێک لەوانە گەڕانەوەی متمانەی خەڵک و بانكەکانە، دواتریش دەستگەیشتنه‌ بەپارە لە هەر شوێنێک و حەواڵەکردنی پارە لەنێوان وڵاتان بەبێ ئەوەی سەردانی نووسینگەی دراو و گۆڕینەوە بکەیت کە ئەم هەنگاوە گرینگەکەیە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.