Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:51

کوردستان تیڤی، ماڵە گەورەی نیشتمانپەروەران

فرسەت سەید شوكر
100%

(17-01-1999) ڕۆژێکی گرنگە و پڕ بایەخە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، لەو ڕۆژەدا، دەنگ و ڕەنگی کوردستانیان، سەکۆی پاراستنی نیشتمان و ئامرازی جۆشدانی ڕووحیەتی کوردایەتی و بڵێسەی خەباتی نەتەوایەتی کەناڵی دایک، (کوردستان تیڤی) تێدا لەدایکبوو.

ئەم کەناڵە لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە لە سەنگەری خەبات و راستگۆیی و متمانەی بینەرانیدا بووە، ڕووناککەرەوەی شار و دێھاتەکان بووە، داگیرساوی نێو ماڵ بە ماڵی تەواوی کوردستانیان بووە. (کوردستان تیڤی) ماڵی گەورەی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بووە لەسەرانسەری دونیا.

کەناڵی دایک، لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا، سەکۆی بەرگری بووە لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، بەردەوام ھەوڵی ئەوەیداوە کە دەنگ و ڕەنگی کوردان لە سەرتاسەری دونیا لە چوارچێوەیەکی نەتەوەییدا کۆبکاتەوە، بە واتای ماڵی گەورەی نیشتمانپەروەران.

24 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی دایک لە تەواوی ستاف و کارمەندانی (کوردستان تیڤی) و خۆمان و تەواوی ھاونیشتمانیان پیرۆز، بەو ھیواخوازین بەردەوام بە گڕوتینی نوێتر و کاری مەزنتر کەناڵە نیشتمانییەکەی دایک ببینین.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.