Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:14

گەلێکی بێ دەوڵەت و دپلۆماسییەتێکی بەهێز !

یونس حه‌مه‌د
100%

دوای ئەوەی کورد له سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەمدا توانی بەشێکی زۆر له خاکی خۆی له باشووردا ڕزگاربکات، لەم چوارچێوەیەدا بۆ یەکەم جار له مێژووی هاوچەرخدا کوردستان وەک قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری سەیرکرا، به تایبەت دوای ئەوەی له هەڵبژاردنێکی بێ وێنەی ناوچەی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا له کۆتایەکانی بەهاری 1992 ئەنجامدرا ، دواتر حکومەت دامەزرا، سەرەتا وا مەزندەکرا بەچەند هۆکارێک کورد نەتوانێت خۆی بەڕێوەببات، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستبوو، که کوردستان هەر زوو به لێهاتووەوە خۆی خزاندە نێو ناوەندەکانی سیاسی و دپلۆماسی جیهان.. کوردستان ئەگەرچی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری خۆی نیه، بەڵام له ڕووی دپلۆماسی و هەڵسووکەوتی خۆبەڕێوەبردن له زۆر دەوڵەتی خاوەن سەروەری و سەربەخۆدا گرینگ و شایستەتر دەبینرێت، بەمەش دپلۆماسیەتی کوردی تووانای بوونی لەم نێوەندەدە سەلماندووە.
دپلۆماسیەتی کارا هۆکاری سەرەکیە له پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئەوەی گەلان بگەنە سەرچاوەیەکی گرینک بۆ سەرجەم بوارەکانی ژیاندا ، به تایبەت بواری سیاسی که پەیوەستە به خاڵی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی ژیانی بەردەوام هەروەها بۆ فەراهەمکردنی بەڕێوەچوونی دەوڵەتداری.. لێرەدا کورد لەم بوارەدا هەنگاوەکانی زۆر به بوێرانه دەهاوێژێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا کوردستان لەسەر نەخشەدا بۆتە ژمارەیەکی پڕ بەها ، وڵاتان گرینگی پێ دەدەن . هاتنی سەرۆکی دەوڵەتان و هەروەها سەرۆک وەزیران و وزیرانی پەیوەندیدار بۆ کوردستان له خاڵێکدا خۆی وێنا دەکات بەوەی ڕاستەڕێی دپلۆماسیەتێکی بەهێز لەلایەن حکومەتی کوردستان پەیڕەو دەکرێت ، به تایبەت دوای ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی له نیوەی دووەمی دوو هەزارەکاندا وەک سەرۆکی کوردستان دەستنیشانکرا ، بەمەش دپلۆماسیەتی کورد بووە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتاندا به تایبەت وڵاتە زلهێزەکان، که ئێستا به گرینگیەوە له ناوچەکه دەڕوانن .
لە دیبەیتە پیشەییەکان و دەقەکانی داکۆکیکردندا، زۆرجار تێگەیشتنێکی چەمکی دیپلۆماسی گشتی دەبینین. ڕاستە فۆرمە جیاوازەکانی چەمکەکان، واتە چالاکییەکانی سیاسی و دپلۆماسی وئابووری ، بە مەرجی مێژوویی و نێودەوڵەتی مەرجدارن، بەڵام سەرەڕای میتۆدە جیاوازەکان، کە لەم سەردەمەدا چەمکەکانی دیپلۆماسی گشتی مۆدێرن به  ئازادی له  چوارچێوەیدا دەسوڕێنەوە، جا لەم میانەدا حکومەتی کوردستان سەرکەوتووانه توانیویەتی نیشانی جیهان بدات، ئەگەرچی کوردستان دەوڵەت نیه، بەڵام له ئاستی دپلۆماسیەتدا به هێزی مامەڵە دەکات ، ئەمەش ئاماژەیەکی گرینگه بۆ ئەوەی حکومەتی کوردستان هەمیشە له گەورەیی پرسەکاندا تێگەیشتووە ، که خاڵی دپلۆماسیەت خاڵێکی بەهێزە لەم ڕووەوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.