Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:11

‏‎گەڕانەوەی ھەولێر بۆ بەغدا و بەغدا بۆ ھەولێر! 

ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
ھۆگر نێروەیی
100%

‏‎گەڕانەوەی ھەولێر بۆ بەغدا و بەغدا بۆ ھەولێر! 

‏‎ئەو قسەیە ئیدی باوی نەماوە کە ھەمووی بۆمن و ھیچ بۆتۆ ، نا بەڵکو لە جیاتی ئەم قسەیە ھاوبەشیکردن ھەیە لەسەر بنەمای ڕێکەوتن کەچەند بۆتۆ و چەند بۆمن. کە ئەم قسەیە سەد لە سەد بۆ ھەرێم و بەغدا نەک ھەر پێویستە بەڵکو زەروریەتە. ھەولێر پێویستی بە بەغدایە، بەغداش پێویستی بە ھەولێرە! نە عێراق بە سزادان و ئابلوقەدانی ھەرێمی کوردستان بەھێز دەبێت، نە ھەرێمی کوردستان بەلاوازبونی عێراق بەھێز دەبێت بەڵکو ھەردوکیان باجی دوورکەوتنەوە لەیەکتر دەدەن کە نەبونە ئەو وڵاتە و ھەرێمە کە چاوەڕوان دەکرا کەلە بەرگی فیدراڵی دا  سەر لە نوێ لەدایک بوون و ببەنە باشترین دەوڵەت و ھەرێم لە ناوچەکە.

‏‎ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پڕ ئاڵۆزترین و گرنگترین ناوچەیە لە سەر نەخشەی جیھان، سەقامگیری ناوچەکە بەسەقامگیری جیھان بەستراوە، ناوچەکە ئارام بێت جیھان ئارام دەبێت، لەگەڵ ئەوەش مەترسی لەناوچەکە ھەبێت مەترسیەکە ھەموو جیھان دەگرێتەوە. عێراقیش چەق و پێناسەی ناوچەکەیە، کەسێ بەشی ئاینزا و نیوەی گەلانی ناوچەکە لە خۆ دەگرێتەوە، ھەر  بۆیە سەقامگیری جیھان بە سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بەستراوە، سەقامگیری عێراقیش نایاتە دی تا ھەرێمی کوردستان سەقامگیر نەبێت، بناغەی سەقامگیری لە ناوچەکە زەروریەتە لە ھەرێمی کوردستان و بەوەستایەکی کورد دابنرێت گەر نا جیھان بە گشتی و ناوچەکە بە تایبەتی  سەقامگیر و ئارام نابێت. 

‏‎لەدوای ھاتنی داعش بۆ عێراق و سوریا کەناوچەکە و جیھان کەوتنە بەر ھێرش و مەترسیەکی مەزن، یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەرەنسا بەپشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا نەخشە ڕێگایەکی نوێی بۆ ناوچەکە داڕشتوە، بۆ ئەوەی ناوچەکە نەبێتە داڵدەی گروپە توندرەوکان و ھەروەھا بۆ ڕێگریکردنی زیاتر لە ھەژمونی تورکیا و ئێران، فەرەنسا ھەمیشە تەئکید لەوە دەکاتەوە لەگەڵ ھەرێمێکی بەھێزن لە عێراقێکی یەکگرتوو و سەروەری دا، فەرەنسا دەیەوێت ناوچەکە ئارام بێت بەڵام ھەڵەی پێش خۆیان دوبارەناکاتەوە کە کورد لە دەرەوەی ئەو ھاوکێشەیە بێت، بەڵکو بناغەی ئەو ئارامیەش لە ھەرێمی کوردستان دادەنێت، کە سەردانەکانی سەرۆکی ھەرێم چەندین جار بۆ کۆشکی ئیلیزێ بۆ ئەم مەبەستەبو کە لەھاوکێشەی نوێ 
‏‎دا  ڕۆڵێکی کاریگەر بە ھەرێم دەدات. 

‏‎لەماوەی ڕابردوومان زۆرجار ئەوەمان بیستوە کە بە لاوازبوونی عێراق لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستانە، سەر لەبەری ئەم قسەیە ھەڵەیە، بەڵکو بە لاوازبونی بەغدا لەماوەی ڕابردوو دەرفەتی بە تورکیا و ئێران داوە کە زیاتر  ھەژمونی خۆی لە ھەرێمی کوردستان بکەنەوە. ھەتا ھەرێم سەر بە عێراق بێت لە بەرژەوەندی ھەرێمە کە عێراق بەھێز بێت وڵاتێکی خاوەن سەروەری بێت، بۆ ئەوەی نەک ھەر جارێک وڵاتانی ناوچەیی لە ژێر ھەر بیانویەک ھەرێم مووشەک باران بکات. بۆ ئەوەی عێراقیش سەروەری بۆ بەگەڕێتەوە پێویستی بە ھەرێمە. عێراق و ھەرێمی کوردستانیش پێویستیان بەڕێککەوتنی نوێ نیە بەڵکو ھەر ئەوەی نوسراوە پێش پازدە ساڵ کە ھەموو گەلانی عێراق دەنگیان بۆ داوە کە دەستوری عێراقی فیدراڵە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت جەوھەری کێشەکانی ھەرێم و عێراق چارەسەردەکرێن. 

‏‎ھەتا ھەرێمی کوردستان سەر بە عێراق بێت کورد لە عێراق دا پێویستی بە چەمکی ھاوڵاتیبونە نەک گوتاری سەربەخۆیی و ناسیۆنالیزمی. دەبێت کورد نیەتی خۆی باش دیاری بکات کە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا تەنھا بۆ پۆست و چەند سەد ملیارێک نیە بەڵکو بۆ چەمکی ھاوڵاتی بونە کە لە سازان و ھاوبەشی و بەشداریکردن لە بڕیاردانی وڵاتدا خۆی دەبینێتەوە. عێراقیش دەبێت بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوبنەمایە کە لەسەیر دامەزراوە کە جێبەجێکردنی دەستورە وەک خۆی، گەرنا ھەرێم مافی خۆیەتی داوای جیابونەوە بکات کە لە دەستورەوە ھاتووە تەنھا جێبەجێکردبی دەستور زامنی مانەوەی عێراقە بەیەک پارچەیی. 

‏‎بەجێبەجێکردنی دەستور بەتایبەتی مادەی 140 گەڕانەوەی ھێزی ھاوبەشی ھەرێم و عێراق بۆ ئەو ناوچانە کە ئێستا نە لە دەستی عێراقن و نە لە دەستی ھەرێمن کەبە دەستی  ھێزی بەوەکالەتی وڵاتانی ئێران و تورکیان کە (حەشدی شەعبی و پەکەکەن)، ئیدی ھەم ئەو ناوچەنە دەگەڕێنەوە بۆ سەر دەوڵەت و ھەرێم کەسەر بە دەوڵەتە، ھەم ھەژمونی ئێران  کەم دەبێتەوە و ھەم بەھانەش بۆ تورکیا نامێنێت کە لەشکرکێشی بکات کەپەکەکە نەما. ئەوکات سەروەری بۆ عێراق دەگەڕێتەوە کەجەوھەری کێشەکانی عێراق نەبونی سەروەری یە، و پێگەی ھەرێمی کوردستانیش بەھێزتر دەبێت زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە ھاوکێشەکاندا، و قەیرانەکانیش بە ئاسانی تر تێدەپەڕێنێت،  ھەروەھا دانانی ھێزی کوردستانی لە بەرگی عێراقی دا بۆ سەر سنورەکانی ھەرێم و وڵاتانی دراوسێ کە سەرەتایی ئەو نیەتەیە کە عێراق ھەرێم دەیانەوێت ڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی بکەن ھەم بۆ گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق ھەم بۆ ئەوەی مەترسیش لەسەر  ھەرێم نەمێنێت کەجارێک ئێران ھەرێم مووشەک باران بکات، ھەموو جاریش تورکیا بە بەھانەی پەکەکە لەشکرکێشی زیاتر بکات.  

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.