Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:33

بۆ ستران عەبدوڵا "ئێوە بە دەنگ و کورسی بەرامبەر پارتی دۆڕاون"

فرسەت سەید شوكر
100%

فرسەت سەید شکور

ستران عه‌بدوڵا زۆرجار بەھۆی زاڵبوونی ئیرھابی فکری لە ناخ و ھزریدا دەکەوێتە پەلاماردانی پارتی، جا نازانین ئەمەی بۆ خۆبردنە پێشەوەیە یان وەک ھەمیشە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، ھەڵبەتە خەڵک لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان باش حیزبەکەی سترانیان ناسیووە کە تەنھا (18) کورسی سادە و ساکاریان پێ ڕەوا ببینن.

لە کاتێکدا ئەو دەڵێت (ستران): ئێمە داوای حەق لە پارتی ناکەین بەڵکو لە حکوومەتەکەی سوودانی دەکەین، ئەمە بۆ خۆی خۆ دزینەوەیە لەو واقیعەی کە ھەمیشە یەکێتی لە دوای پارتیییەوە بووە، چ بە ژمارەی دەنگ چ بە کورسی، کەچی ھەموو جارێکیش بێباکانە دەکەونە پەلاماری پارتی، لە ڕاستیدا بەو پێیەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، مافی خۆیەتی دیاری بکات کە یەکێتی یان ھەر لایەنێکی دیکە حەقی ھەیە یان نا؟

دیارە، ئەوان ئەوەیان بیرچووەتەوە کە ئەم حکوومەتەی وا بڕیارە پێک بێت، بە ئۆکەیی و ڕازیبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی ھەنگاوەکانی دەست پێ کرد، جیا لەوەش بۆ ھەموو بڕیار و گۆڕانکارییەکانیش گەڕانەوە لای سەرۆک بارزانییه‌.

لە ڕاستیدا حزبەکەی ستران عەبدوڵا، ھەتا بۆیان كرا لە ڕێگەی میدیا فەرمی و سێبەر و فەیکەکانیانەوە دژایەتی د. لەتیف ڕەشیدیان کرد بۆ ئەوەی نەبێتە سەرۆک کۆمار، کەچی ئێستا ھاتوون دەڵێن كه‌ یەکێتی لە پۆستی سەرۆک کۆماردا براوە بووە، لە کاتێکدا لە میدیا عێراقییەکانیشەوە ئەوە بە ڕوونی بڵاوکرایەوە کە لەتیف ڕەشید بە پاڵپشتی و پشتگیریی سەرۆک بارزانی و لۆبی پارتی بووتە سەرۆک کۆمار.

بۆیە عەقڵییەتی خۆھەڵخەڵه‌تاندن و خۆدزینەوە لە حەقیقەت و ڕاستییەکان بووەتە دیاردەیەکی ناشرین لای یەکێتی کە لە حەقیقەتەدا خەڵکانی وەک ستران عەبدوڵا جوولێنەر و بزوێنەری ئەم فاشیلییەتە لە ئەدای بەڕێوەبردنی یەکێتین.

لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێندەی باوەڕی بە خزمەتی کورد و بەدەستھێنانی ماف و ئیستحقاقاتەکانی گەلی کوردستان ھەیە، باوەڕی بە جوولەی ناسیاسییانەی ھەندێک لایەن نییە، بەڵام لە ھەمانکاتدا ڕێگە نادەین، حزبانێک کە دۆڕاوی پرۆسەی ھەڵبژاردنن ھەرچی ئەوان ویستیان ئەوە بێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.