Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:08

داستانی پردێ ڕۆژی ھەستانەوە و مقاوەمەتی مێژوویی

فرسەت سەید شوكر
100%

‏‎20ـی ئۆکتۆبەری (2017) هێزە عێراقییە داگیرکەرەکانی ئەوکات بە حەشدی شەعبی و هێزێكی ئێجگار زۆر لە نەیارانی گەلی كوردستان لە پاسداری ئێران و چەندان گروپی توندڕەوی دیکەی ئێرانی و عێراقی و ھەواڵگری دەوڵەتانی ناوچەیی بە نیازی سڕینەوەی یەكجاری قەوارەی هەرێمی كوردستان و لەناوبردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە دروشمی یا (قادمون اربیل) پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە (پردێ و سحێلا) دا.

 لەو ئان و ساتەی «پێشمەرگە» شەڕی سێ دەوڵەتی دەكرد كۆمەڵێك بێگانە پەرست بە خەونی كۆتایی هێنانی "پارتی" دڵخۆشیان گەیشتبووە لوتکە، ھەر ئەوانەی خۆیان لەبەر کاتژمێرێکی ئەو ھێزە نەگرت و لە کەرکوک خۆیان تەسلیمیان کرد.

ھێزی ھێرشکار، موژدەی فەتحی هەولێریان دابوو بێ ئاگا لەوە پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی (سەرۆک بارزانی)، هێشتا دروشمی یان كوردستان یان نەمان لە هزر و شكۆیاندایە، لەو ڕۆژەدا پێشمەرگە وەک ھەمیشە خۆی «نەچەماند» ڕۆژی ڕەشی نیشانی ئەو هێزە فاشیستانە و بێگانە پەرستاندا.

بە خوێنی ئاڵی چەندان شەهیدی سەربەرز و ورە پۆڵا، سەدان كوژراو و گەورەترین زیانی عسكریان بەرکەوت، ئەو ئابرامزەی هیچ چەكێك نەیدەبڕی لە پردێ و سحێلا تێكشكێنرا و هەرزان فرۆشكرا لەم شەڕە نابەرامبەرەدا، هەرسێ "دەوڵەت" شكان

‏‎خەونی دوژمنانی دەرەوە و ناوخۆ لە گۆڕنڕا.

‏‎بارزانی و پێشمەرگەكانی سەركەوتن.

‏‎شكۆ بۆ پێشمەرگە و گەلی كوردستان گەڕایەوە.

لە ڕاستیدا، داستانی پردێ ڕووبەڕوونەوەیەکی چەکداری ئاسایی نەبوو، بەڵکو پاراستنی ناسنامە و مێژوو و قەزیەیەک بوو کە ساڵەھای ساڵە ھەوڵی شکاندن یان لەناوبردنی دەدرێ، دروستی بابەتەکە ئەوەیە کە خۆڕاگریی پێشمەرگە ڕێگری لە داگیرکارییەکی ناڕەوا و ئاشکرای ئەم ھێزانە بوو کە مەبەستیان بوو ھەولێر بکەنە مۆڵگە و ناوەندی دەسەڵاتێکی دەوڵەتی ناوچەیی، ھۆکارەکەش، چاو ھەڵنەھاتن بوو بەو پێشکەوتنەکانی و ئارامی و تەناھییەی کە ھەرێمەکەدا ھەیە.

ھەوڵەکان بۆ داگیرکردنی ھەولێر شکستی ھێناو گەلی کوردستان وانەیەکی مێژوویی بە ناحەزانی کورد و دۆزە ڕەواکەی دا بەوەی کە (کورد خاوەنی مێژووییەکە کە بە سەدان ھێز و قوەت لەناوچەکە ھەڵناتەکێ).

 

بەشێک لە زیانەکانی ھێزی ھێرشکار لەو شەڕەدا:

1. تێکشاندنی 15 زرێپۆشی حەشد.

2. تێکشاندنی 2 دوو تانکی تی 72ـی حەشد.

3. تێکشکاندنی تانکێکی ئەبراهمزی ئەمریکی حەشد.

4. کوژرانی زیاتر لە سەدان حەشدی شەعبی نزیکە 200 کەس دەبوون.

5. تێکشکاندنی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی.

ئەوە و دەیان زیانی دیکە لەسەر زاری فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

تا ئێستاش ھەڵوێستی "ئەمریکا" و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم ھێرشە دوژمنکارییەی حکومەتی عێراقی ئەوکات و بێدەنگییان لە ژێر پرسیاردایە.

ڕووحی شەھید و قوربانییانی ھێزە قارەمان و پاڵەوانەکانی داستانی پردێ و سحێلا و تەواوی شەھیدانی کوردستان شادبێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.