Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:11

16ی ئۆکتۆبەر ، ئەو مێژووەی به ڕەشی دەنووسرێتەوە !

یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گەورەترین سەرکەوتنی له مێژووی خەباتی کوردایەتی بەدەستهێنا زیاتر له نەود و دوو دەر له سەد دەنگیان خستە نێو مێژووی پڕ بێگەردی ڕووحی کوردایەتی و گووتیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی خاک و گەلی کوردستان ..ئەمەش بووە سیمبوول که تا ڕۆژی جاردانی سەربەخۆیی له هزر و دیدی گەلی کوردستان به زیندوویی دەمێنێتەوە، چونکه خەباتی ڕاستەقینەی کوردایەتی بۆ وڵاتان ئاشکرابوو، بەوەی خەباتی گەلی کورد سەربەخۆیی یه .
گوومانی تێدانیه لەهەر گەلێکی ئازادی و دیموکراتخواز دا کەسانێک هەن، له مانۆڕی دوژمناندا مەشقی خیانەتکاری دەکەن ، هەروەها دەبنه چاوساخی دوژمن و داگیرکارانی خاک و گەل . دوای سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی که سەرۆک مەسعود بارزانی ڕابەرایەتی کرد ، دەستی ڕەشی خائینانی کورد و کوردستان خرانه دەستی داگیرکاران و ئەنجامەکەی ئەو ڕۆژە ڕەشەی لێکەوتەوە و دواتر به 16 ی ئۆکتۆبەری ڕەش ناونرا!.
ئەگەرچی له مێژووی گەلاندا خائین و خیانەت بوونی هەرهەبووە، ئێمەی گەلی کوردیش خائین و خۆفرۆشانی ئەم جۆرە مرۆڤانەمان هەیه که له ڕێڕەووی کوردایەتی لایانداوە و دەست دەخەنه نێو دەستی دووژمنان بۆ نەگەیشتنی گەل به ئاواتەکانی .. 16 ی ئۆکتۆبەر به هۆی خۆفرۆش و خائینانەوە ڕۆژێک بوو وویستی تیرێك له ڕووحی کوردایەتی بدات  ، کەرکووك که هێمای مەزڵوومیەتی کوردە خۆفرۆشانی هیچ سڵیان نەکرد و دەستیان خستە نێو دەستی داگیرکاران و دووبارە بەهۆی خائینانەوە داگیرکرا، بەڵام ئەو ڕۆژه هەردێت که کەرکووک و تەواوی ناوچه داگیرکراوەکانی دیکه تیشکی ئازادی وڕزگاری بەخۆیانەوە ببینن و دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمان . خەمباری گەل بەرانبەر به خۆفرۆش و خائینان هەرگیز له یاد ناکرێت ، نووسینی مێژوو دوو جەمسەرەیه مێژوویەك بەڕوونی دیارە ، هەندێک جاریش مێژووەکان دەستی دەستی وچەواشەکاری پێ دەکرێت به تایبەت بۆ ئەو مێژووانەی که ناڕوونن ، بەڵام 16 ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ڕەشی دیایکراوە له مێژووی ڕەشی پڕ خیانەت و خۆفرۆشیدا ، خیانەتێکە که مێژوو به ڕەشی وبه تۆماری دەنگ و ڕەنگەوە  دەینووسێتەوە، بەهۆکاری ئەوەی لەسەردەمێکدا ئەم مێژووە ڕوویدا که هەموو ئامێرەکان بەردەست و بەرچاوبوون. بەڵێ ئەوەی داگیرکار و خۆفرۆش و خائینان بۆی چوون وادەرنەچوو، وویستیان شکست بە ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی بێنن که کوردستان تێیدا سەرکەوت و بووە مێژوویەکی پڕشنگدار له خەبات و تێکۆشانی کوردستاندا ، لەلایەکی دیکەوە ئەو وویستەیان لای خۆیان گەڵاڵه کردبوو که ناسنامەی کوردستانیبوون لەشارە دێرینەکانی کوردستاندا بسڕنەوە ، له هەردووکیاندا خۆفرۆشانی سەردەم شکستیان هێنا . جا پێوویستە لە 16 ی ئۆکتۆبەردا بەچاوکراوەیی وانەیەك وەربگرین که ئەمانەی ئەم مێژووە ڕەشەیان تۆمارکرد تا ژیان مابێت ڕیسوا و شەرمەزاربن، چونکه دەست خستنه نێو دەستی دووژمنان بۆ دژایەتی گەلەکەی خۆت چ مانا دەگەێنێت جگە له خۆفرۆشی به (قڕێژێکی) بێ سوود و بەڵێنێکی کەم و بێ مانا.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.