Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 16:46

سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە مەزنەیە کە دوبارەنابێتەوە! 

ھۆگر نێروەیی
100%

سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە مەزنەیە کە دوبارەنابێتەوە! 

‏‎ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەپڕ لە ئاڵۆزترین ناوچەیە لە ھەموو جیھان دا، کە ھەژمون و ڕکابەری زلھێزانی جیھانی و ھەرێمی لەم ناوچەیە لە لوتکەدایە، کە ھەریەکیان ئامانجیەتی ببێت بەحاکمی ناوچەکە بۆ زیاتر بەھێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتی خۆی، کە لەم ناوچەیەدا ھیچ وڵات و سەرکردەیەک بێ لایەن نیە کەھەر یەکیان چووە ژێر ھەژموونی زلھێزەک لێرەدا تەنھا سەرۆک بارزانی نەبێت کە نە لەگەڵ ھیچ لایەکە نە دژی ھیچ لایەکی ترە بەڵکو  تەنھا لەو لایەیە کە بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی گەلی کوردستان لەوێ بێت.

‏‎لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ئەوکاتەی ھەموو سەرکردەکانی عێراق بەدوای بەڵێی ئەمریکا بوون  کەچی بارزانی بە ئەمریکای ووت نەخێر، کە ئەمریکا ویستی پێشمەرگە ھەڵوەشێنێتەوە. ئەمە جگە لەوەی بارزانی لە ڕیفراندۆم بە ئەمریکا و بە ھەموو جیھانی ووت نەخێر بەگەلی کوردستانی ووت بەڵێ. لەلایەکی ترەوە کە ئێران سێ بەشی عێراقی کۆنترۆڵکردوە پرۆژەی ھیلالی شیعی تێدا کاراکردوە، ئێران بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە پێویستی بەو بەشەی ماوە کە سەرۆک بارزانی تێدا دەسەڵاتدارە بەڵام بارزانی ھەمیشە نەخێری بە ئێران داوە و تاکە بەربەستە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ھیلالی شیعی ئێران. 

‏‎لەولاشەوە کە تورکیا ھێرشی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد لەسەر فەرمانی بارزانی محەمەدی ڕۆژئاوا ھێنایە ھەرێمی کوردستان و ناردیە فەڕەنسا  بۆ چارەسەرکردنی برینەکان و گەیاندنی پەیامێک بە فەرەنسا کە کوردانی ڕۆژئاوا لەژێر چ زوڵمێک دان، کە ئەوکات تورکیا ھەڕەشەی زۆرکرد کە محمەدی ڕۆژئاوا تەسلیمی ئەوان بکەن کەچی بارزانی تەسلیمی نەکرد کە بە تورکیای وت خوێنی مناڵێکی کورد زۆر لای من پیرۆزتر و گرنگترە لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتێک. لێرەشەوە سەرۆک بارزانی بوو بژاردەی  تەسلیم بوون بەعێراق سڕیەوە بژاردەی ڕێکەوتن ھێنایە ئاراوە، کەھەر کاتێک عێراق بۆ تەسلیم بونی ھەرێم  ھاتبێت بارزانی نەخێری بە عێراق داوە، کە عێراق لە بەھێزی خۆی دا ھەمیشە داوای تەسلیم بون بە ھەرێم دەکات بەڵام بارزانی  نەخێر بەئەوان دەدات.

‏‎ سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە مەزنەیە کە دوبارەنابێتەوە، لە نێوان چوار داگیرکار و ئاڵۆزترین و ڕکابەریترین ناوچە تەسلیمی ھیچ کامیان نابێت، نە ئەو وەکو کەسە نە کەس وەکو ئەوە. زۆرن ئەوانەی دەبنە سەرۆک بەڵام کەمن ئەو سەرۆک و سەرکردانەی دەبنە بارزانی کە وەکو بارزانی خاوەن بڕیاری خۆی بێت و ئیرادەی خۆی تەسلیمی ھیچ لایەک ناکات .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.