Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:03

رۆژێكی پڕ شانازی و دوو یادی مەزن ..

100%


رۆژێكی پڕ شانازی و دوو یادی مەزن ..

رێبوار حەمەلاو شوانی 

لەوكاتەدا نەتەوەیی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەچەوسانەوە 76 سال پێش ئیستا هەڵۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەر چیاكانی كوردستان باڵی هەڵدان و تروسكای خۆری هیوا لە دلی هەر كوردێك گەشایەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕابەری نەتەوەی كورد  مستەفا بارزانی  دامەزرا تاكە حزبە هەموو باشوری كوردستان لە خوی دەگرت كوردستانیان بە هەموو ئەدیانەكان پێشوازیان لێ كرد و بە تاكە داكۆكیكاری مافی خۆیان دەزانی ، ئەم پارتە ئیستا لە 76 سالی تەمەنی بەرێ كرد بەڵام هێشتاش لە قەبارە گەورەیە و هەر بە گەنجی ماوتەو ، دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم سیستەم و شیرازەیەكی نوێ بۆ گەلان بەرپابوو و لەم نێوەندەدە پارتی دیمۆكراتی كوردستان وەك هێمایەك هاتە گۆڕەپانی سیاسی و كۆمەڵگەی كوردستانی نەوەك بەتەنیا بۆ باشوور ،بەڵكو بۆ تەواوی ناوچە و بەشەكانی دیكەی كوردستان و هەر ئەمەش وای كرد ئەو پارتە لەكاتی دامەزراندنیەوە و تاوەكو ئەمڕۆ ببێتە خاوەن گەورەترین لایەنی سیاسی كوردستانی و هەموو لایەك بەدۆست و دووژمنەوه ئاماژەیەكی تایبەتی بۆ دەكەن ،چونكە مێژوو هەردەم ئەوەی سەلماندووە بۆ كورد ئەگەر پارتی بوونی هەبێت ،ئەوە كورد بوونی خۆی دەسەلمێنێت ، نەوەك بەتەنیا لەكوردستاندا ،بەڵك لەنێوەندەكانی سیاسی نێونەتەوەیی جیهانیدیشدا .كورد مافی خۆیەتی شانازی بەمێژووی خۆی بكات ،كەپارتی بەردەوام ڕابەرایەتی دەكات ،چونكە ڕۆڵەكانی پارتی هەمیشە هەڵقوڵاویی نێو جەماوەری كوردستان بوونە وڕۆژێك لەڕۆژانیش بەدرێژایی 76 ساڵی ڕابردوو پارتی خۆی بەدوور لە خەڵك و جەماوەری كورد نەزانیوە ،بەڵكو لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەكانی جەماوەر لەهەموو پارچەكانی كوردستان خۆی دۆزیوەتەوه ، بەڵێ ئەوەیە پارتی ئەو پارتییەی كەوا لە 16 ی ئابی 1946 بەڕابەرایەتی هێمای و سونبولی كورد مستەفا بارزانی بەردەوام كاری بۆ یەك ڕیزی ماڵی كورد كردووەو هەردەم بۆ مافە ڕەواكانی میللەتی كورد سازشی نەكردووەو سازشیش ناكات ،چونكە بەدرێژایی مێژوو زۆر ڕاشكاوانه دیارە كەچەند دووژمنانی كورد هەوڵییان دا و بەردەوام هەوڵیش دەدەن بۆ لاوازكردنی ئەو پارتە كەهەڵقوڵاوی ناو ماڵی كورده، بەڵام هەموو هەوڵ و تەقەڵەكانی دووژمنانی كورد و ڕێبازی بارزانی بەرانبەر ڕۆڵەكانی پارتی بێ سوود بوون ،بەهۆكاری ئەوەی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئەوەندە ساناوساكار نییە دەرزی بخرێتە ناو ،چونكە بۆ كورد بۆتە ڕاستیەك كە بێ پارتی ئەستەمە ژیان بەردەوامی پێ بدرێت ئەمەش مێژوو سەلماندوویەتی نەوەك ئاخافتنی سەر زارەكی بێت ، كورد و پارتی لەناو یەك چوارچێوەن ئەوە چوارچێوەش پێی دەگووترێت چوارچێوەی كوردایەتی و بەردەوام بوون لەخەبات و تێكۆشان تا گەیشتن بەئامانجی سەرەكی كەئەویش سەربەخۆیی كوردستانه .. مێژوویەكی پر لە سەروەری و دەستكەوت و ڕووبارێك لە پێناو ئازادی نیشتیمان خۆێنی ڕشتووە، هەروەها لە هەمان ڕۆژی دامەزراندنی پارتی خودا دییارێكی گەورەی پێمان بەخشی كە ئەویش لە دایك بۆنی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ كە وەك ئەوە وابێت خودای گەورە ویستی ئەوەی هەبێت كە ڕابەرایەتی كورد بكات بێتە بڵنگۆیەك بۆ گەیاندنی دۆزی ڕەوای كورد بە ناوەندە بڕیارەكانی جیهان . سەرۆک بارزانی له‌دایكبووی ڕێكه‌وتی 16/8/1946، له‌ شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری دیموكراتیی كوردستانه‌‌، ئه‌وه‌ش هه‌مان ڕۆژه‌ كه‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كورد له‌ شاری به‌غدا به‌ستراوه‌ و تێیدا ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی نەمر وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت. به‌ ده‌ستپێكی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر باشووری كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 11/9/1961دا، به‌ ناچاری خوێندن به‌جێ ده‌هێڵێ و له‌ ڕێكه‌وتی 20ی ئایاری 1962دا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات . پارتی  و بارزانی  وەك دوو چرا هەڵاتن  لە پێناو  ڕزگاركردنی  نەتەوەیێك لە ژێر چەپۆكی  ستەمكاران و دوژمنە سەرسەختەكانی  كوردو كوردستان و شێوازی  خەباتیان بە فوڕمێكی  ئەوتووە گۆڕی كە بتوانن دۆزی  كورد و ناسنامەكەی  لە نێوچون بپارێزن . دیراسەتكردنی  واقعی  ئەو سەردەمە و وانە وەرگرتن لە شوڕش و ڕاپەڕینەكانی  پێشوتر بووە هۆی  دانانی  بناغەیێكی  پتەو و، بەرە بەرە دۆزی ڕەوای كورد بەرەو پێشڤەچونی  بە خویەوە بینی  و تا گەیشتە ئەو ئاستەی  كە هەمو كوردستانیان لە ژێر چەتری  پارتی  و باررانی  دا كوببنەوە و، یێكەوە بەرگری  لە ناسنامە و خاكی  پیرۆزی  كوردستان بكەن، واتە چارەنوسی  هەمو كوردستانیان بو بە  یەك چارەنوس و تەنها ئامانجی  هەموان پارێزگری  كردن بو لە كوردستان.
پارتی و بارزانی هۆكاری سەرەكی مانەوەی كوردستان و ناسنامەی تاكی كورد و كوردستانن، لەوكاتەوە تا كۆ ئەمڕۆ خەباتی 75ساڵەی پارتی بە سەرۆكایەتی باررانی باوك و ڕێزدار مەسعود بارزانی  بەڵگەیێكی  حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەم  ڕاستیە و پێویست ناكات بە درێژی  وێستگەكانی  خەبات و تێكۆشانی  پارتی  و باررانی     پارتی  و بارزانی  لە پێناو كوردو كوردستاندا سەریان هەڵداو، لەم پێناوەشدا تا ئەمڕۆ بو ئایندەش هەر پێشەنگ دەبن لە پێناو گەیاندنی  دۆزی  كورد بە وێستگەی  ئارامی  و بەرزكردنی  ئاڵای  دەوڵەتی  كوردستان .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.