Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:56

16ی ئابی مەزن هەیبەت و هیوا و شکۆی گەلێکی ئیرادە بەهێزە

100%


16ی ئابی مەزن هەیبەت و هیوا و شکۆی گەلێکی ئیرادە بەهێزە

نووسینی: جیگر ڕەشید هەرکی

بەرز و پیرۆزبێت 76ـەمیین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات ڕۆژی لەدایکبوونی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی

کاتێک کورد و کوردستان لە لێواری مەرگ و لەژێر زوڵمی دڕندانەی دوژمناندا بوون، بە ڕابەرایەتی سەرکردەی نەمری گەلەکەمان (مەلا مستەفا بارزانی) پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی ساڵی 1946 لەژێر دروشمی کوردستان یان نەمان دامەزرا، سەرەتای دامەزراندنی پارتی نەیارانی گەلەکەمان لە هەموو ڕوویێکەوە وەک بلێ تەزوی کارەبا گرتیان کەوتنەوە خۆیان و بەهەموو شێوەیەک دژایەتی دامەزراندنی ئەم پارتە پیرۆزەیان کرد، بەلام ئێرادە و خۆڕاگری گەلەکەمان بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر زاڵبوو بەسەر هەموو نەیارانی کورد و لەو کاتەوە هەتا ئەمڕۆ پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ لە ژێر سەرکردایەتی باوکی ڕوحی و هەتا سەرۆک مەسعود بارزانی بەهێز و خۆڕاگر بووە بووەتە ڕەمزی گەل و نیشتیمان، پارتی خاوەنی زۆرترین دەستکەوتی نەتەوایەتیە لە شوڕشەکانەوە هەتا ریفراندومی سەربەخۆی، بوێری و خۆڕاگری و ئازایەتی، لەم پارتە نەتەوایەتییەدا لەلوتکەدایە و هەر له لوتکەش دەمێنێتەوە . 

ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ڕۆژی هەیبەت و شکو و ئۆمێدی گەلی کوردە و ڕۆژی خۆنەچەماندنە بەرامبەر داگیرکەران، چونکە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی کەبووە سەرۆکی فریاد ڕەسی گەلەکەمان و درێژە پێدەری خەباتی نەپساوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاوەدانی و قوناغەکانی دەولەت بوون، لە ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی هەتاوەکو ئەمرۆ بۆ یەک ڕۆژ جەنابی سەرۆک بارزانی هاوشێوەی بارزانی نەمر سازشی لەسەر یەک مافی گەلی کورد و کوردستان نەکردووە و لەسەر ڕێچکەی باوکی ڕوحی نەتەوەی گەلەکەمان خەبات و تێکوشانی کردوە و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کردووەتە بناغەی گشت سەرکەوتن و گشت دەستکەوتەکانی کوردستان.

پارتی بۆ سەربەستی و ئازادی و سەربەخۆی گەلی کوردستان دروستبوو، بە درێژای مێژوو هەر دوژمن و لایەنێک دژایەتی پارتی و ڕێبازی بارزانییان کردبێت خێریان له خۆ نەدیووە و لەناو چووینە و بەرامبەر ئەو سەرکردە خاکیانە شەرمەزاری دونیا و قیامەت بووینە.

پارتی بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر و بەڕێز مەسعود بارزانی کورد و کوردستانی لە زۆر هەوراز و نشێوی سەخت و دژوار دەربازکردووە، دەستکەوت و پێشکەوتنی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەرهەمی شۆرش و ئیرادەی پولاینی گەلەکامان بووە.

لە ئێستاش دا گشت ساڵێک ئێمەی کوردستانی وەفا و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا ماوین سەربازی پاراستن و پێشخستنی ئەم ڕێبازە دەبین بۆ بەهێزکردنی کوردستانێکی بەهێزتر و خۆش گوزەرانتر.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.