Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:35

نێچیرڤان بارزانی ، لۆژیكی گفتۆگۆ و ئاشتی لە نێو عێراقی پڕ قەیراندا

100%


هەڵومەرجی سیاسی وئەمنی عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوو تا دێت بەرەو قۆناغێكی هەستیار و بەریكەوتن و بێ متمانەی زیاتر هەنگاو دەنێت ، بە شێوەیەك رەوشەكە لە قۆناغێكدایە ، كە ئەگەر تا دوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی سونە و شیعە و هێرشكردن بۆ سەر كورد بوو ، ئێستا چووەتە قۆناغێكەوە ئەویش ڕووبەڕووبوونەوەی شیعە دژی شیعەیە ، بەتایبەت كە  هەر دوو لایەنی شیعی چ باڵی نووری مالیكی و چ باڵی موقتەدا سەدر خاوەنی هەزاران چەكدارن ، ڕەتكردنەوەی یەكتر و لۆژیكی یەكتر قبووڵكردن و لێیەكتر تێگەیشتن و بنەماكانی دەستوور و هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی و دیموكراسی كە چەندین ساڵە سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بەتایبەت سەرۆك مسعود بارزانی  بانگی جێبەجێكردنی بۆ دەكات و ئینجا ئەوانەی كە 17 ساڵە هەنگاو بەهەنگاو سیاسەتی پەراوێزخستن و تاكڕەوییان گڕتەبەر ، ئەوەتا ئێستا ئەنجامەكانی دەدوورنەوە . 

ئامانج لە دەستپێشخەرییەكی ڕێزدار   نێچیرڤان بارزانی  لە دۆخی شڵەژاویی عێراقدا مەبەستێتی  ئەوەیە كە لایەنە سیاسییەكانی بەغدا  هەموو هەست بە مەترسیی ئەم دۆخەی ئێستای بكەن ، لە كاتێكدا كە چارەسەری كێشەكانی وڵات و كۆتاییهێنان بەو چەقبەستوویی و بنبەستی سیاسی لە وڵات، لە دەستی بڕیاربەدەستانی وڵاتدایە. هەنگاوی یەكەمی چارەسەریش بریتییە لە ویست و ئیرادە بۆ چارەسەر. ئەگەر بێتو هەریەكەمان هەنگاوێك بە ئاراستەی چارەسەر بڕۆن ، هەنگاوی كردەیی، ئەوا لە زۆر خاڵی هاوبەشدا یەكدەگرینەوە و كۆتایی بەو دۆخە ناهەموارەی وڵات دەهێنین كە گەلی عێراق دەیان ساڵە بە هۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغداوە تووشی بووتەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پۆستی سەرۆكی هەرێم و یەكێكە لە پۆستە هەرە گرنگەكانی دەوڵەتداری هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كەسێكی سەركەوتووە و لەگەڵ هەموو بار و دۆخێك دەتوانێ خۆی بگونجێنێت، سەردەمی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمی كوردستان و عێراقیش لە قەیراندایە، بەڵام كەسانێك كە سەركردەی سیاسیی سەركەوتووبن دەتوانن خۆیان و گەلەكەیان لە هەموو كات و ساتێكدا لە قەیران دەرباز بكەن.
دەمهەوێت ئەوە بڵێم كە لەگەڵ هەموو ئەو ستەمكاریی و پێشێڵكارییانەی كە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەرامبەر كوردستان ئەنجامیان داوە بە تایبەت لە رووی مافە دەستوورییەكانیەوە ، بەڵام گەلی كورد و سەركردایەییەكی زۆر بە شێوەیەكی لۆژیكانە و مرۆڤدۆستانە هەوڵیان داوە بە ئاشتیانە هێزولایەنەكان لە سەر مێزی گفتۆگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن ، لەو رووەوە هەردەم هەولێر و بارزانی دەستپێشخەرییان بۆ گفتۆگۆ و چارەسەری كێشەكان كردووە، بۆ قۆناغی ئێستای سیاسی كە عێراق كەوتۆتە قەیرانێكی قووڵەوە و تادێت بەریككەوتنەكان نزیكتر و سەخختر دەبنەوە، ئەوا جارێكی تر ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، داوای گفتۆگۆی گشت هێزولایە عێراقییەكان كردووە بۆ رزگاربوون لەو چەقبەستووە و كێشانە .چونكە شەڕو كوشتار و خۆسەپاندن ناتوانن بە ئەندازەی گفتۆگۆ و لۆژیك چارەسەری گرفتە سیاسیەكان بكەن ، لەو رووەوە  نێچیرڤان بارزانی وەك كەسایەتییەكی بەهێز ئامادەیە بۆ نێوانگیری لایەنە ناكۆكییەكانی عێراق  .

ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی  توانیوەتی پەیوەندی قوول لەگەڵ سەركردەكانی عێراق، ناوچەكە  و ئەوروپا و ئەمریكا درووست بكات، ئەمەش دەبێتە لۆبیەكی بەهێز بۆ كارەكانی سەرۆكی هەرێمی  كوردستان و خودی خۆی، چارەسەر كردنی كێشە ناوخۆیەكان و نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسیەكان لە یەكتری، چونكە مەرجی دەستكەوتنی سیاسەتی دەرەوە، راگرتنی باڵانس و پەیوەندی خوڕتە لە نێوان لایەنە سیاسیەكان، خۆشبەختانە نێچیرڤان بارزانی رۆڵی كاریگەری هەبووە و تاڕادەیەكی باش توانیوەتی ئەو باڵانسە رابگرێت.
دروستكردنی هاوسەنگی لە  ناوچەیەكی پڕ ملمڵانێ و پڕ سەختی پڕكێشەدا هونەرێكی سیاسی و دیپلۆماسییە كە كورد لە هەر نەتەوەیەكی تری ناوچەكە زیاتر پێویستیی پێیەتی بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان. بەتایبەت لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و هەموو بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكان  بۆ هەر یەكە لە فەڕەنسا، ئەمریكا، ئیماڕاتی عەڕەبی و ئوردن و توركیا و ئێران ،  بینینی چەندان سیاسیی پایەبەرزی وڵاتانی ناوچەكە، ئاماژەیەكە بۆ باڵابوونەوەی كەسایەتی و، پێگەی سیاسیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی ئەكتیڤ كە ئاستی هەرێمی كوردستان، تێ دەپەڕێنێت بۆ ئاستی عێراق و ناوچەكە. 

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە، بەشێكی زۆر لەم وڵاتانە وەك سەركردەیەكی عێراقی مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەن كە بتوانێت لە دۆخی عێراقدا هاوكارییان بێت.بە نێودەوڵەتیكردنی پرسی عێراق لە بەرژەوەندی كوردە، چونكە عێراق لە بارودۆخێكدایە سەروەری خۆی لەدەست داوە بەدەست ئێران، هەروەها ئەو میلیشیانەی لە عێراقن بەخواستی ئێران دەجوڵێنەوە،بۆیە بەنێودەوڵەتی كردنی پرسی عێراق زۆر باش دەبێت بۆ چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا بەتایبەت مادەی 140بەنێو دەوڵەتی كردنی پرسی عێراق كارێكی بەجێیە بەهۆی ئەوەی كە بنەغایەكی باشی نێودەولەتی هەیە چونكە ئەو بارودۆخەی لە عێراق هەیە مەترسیە لەسەر ئاسایشی جیهانی و هەرێمی لێرە دەبێت عێراق بخرێتە ژێر بەندی حەوتەمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی. تەنها رێگایەك كە كیشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات بە نێو دەوڵەتی كردنی ئەم پرسەیە. 

چونكە خویندنەوەیان بۆ بارودۆخی شڵەژاویی سیاسی و ئەمنی عێراق و  بە تایبەت پرسی چەك كردنی میلیشیا شیعەكان و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەتی مادەی 140 و یاسای نەوت و غاز پێویستە هێزی لە نەتەوە یەكگرتووەكانە بێتە ناو بابەتە و بێ گومان چارەسەركردنی ئاسان ترەعێراق نەك هەر لە دۆخێكی سیاسیی خراپدایە، بەڵكوو لە قەیرانی بوونی سەركردەیەكی سیاسییشدایە كە جێگەی متمانەی وڵاتانی عەڕەبی و ئەمریكی و ئەوروپییەكانیش بێت؛ بە جۆرێك كە هاوكاریی جێبەجێكردنی سیاسەتی ئەوان بێت لە عێراقدا. هەڵبەتە ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێستا ئیدارەی جۆ بایدن ئەگەر لە عێراق و ناوچەكەدا نەكشانەوە و بوونیان ، بوونی كاریگەری لە ڕێگەی چەند سەركردەیەكی ناوچەكە كە بتوانێت جێدەستی لە عێراقدا هەبێت. 
كەسایەتی و پێگەی نێچیرڤان بارزانی ئێستا قبووڵكراوە نەك تەنیا لای ئەمریكییەكان، بەڵكوو لای وڵاتانی وەك ئێران و عێراق و توركیاش. بۆیە، كەسایەتی بەهێزی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ڕۆلی كاریگەر و بایەخداری هەبووە لە پاراستنی پەیوەندی و دۆستایەتییەكانی گەڵەكەمان لەگەڵ حكومەتی  فیدراڵی عێراق و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی، ئەو هەردەم بە هۆی هەڵكەوتوویی و شارەزایی و متمانەداری خۆیەوە، توانیوویەتی باڵانسی كورد لە ناوچەكەدا بە بەرزی و پتەوی بهێڵێتەوەو دۆستایەتییەكان بەهێزتر و ڕەونەقدارتر بكات، هەر بۆ رێزدار نێچیرڤان بارزانی، ئەو سەركردەیەكە، كە  لە ناوخۆ نەرم و هێمن و خاوەنی گیانێكی پڕلە ئاشتەوایی، لە دەرەوەش خاوەن سەنگ و بەهێز و ڕێزلێگیراوە و باوەربوونیان بە گفتۆگۆ و چارەسەری تەنگەژەو قەیرانانەكان لە ڕێگەی لۆژیك و ئاشتییەوە و لێكتێگەیشتن ستراتیژییەكی نەگۆڕە كە بۆ ئەمڕۆیی بارودوخێكی عێراق و ناوچەكە گرنگییەكی زۆری هەیە .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.