Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 17:33

کوردستان لێرە و لەوێ و لەھیچ شوێنێک نیە! 

ھۆگر نێروەیی
100%

بەدرێژایی مێژوو: خەڵکی تر ئینکاریان لەبوونی کوردستان کردوە، ئەوان بەناوی کوردستان ناڕەحەت دەبن، لەمەریخەوە وڵاتێک ھەبێت بەناوی کوردستان لەزەویەوە ھێرش دەکەنە سەری بە مەریخەوە لەناوی دەبەن! لە خەیاڵداش نایانەوێت بیر لەوە بکەنەوە کە خاکێک ھەیە بەناوی کوردستان بۆ ئەوەی ھۆش و بیریان ئازاریان پێ نەگات.
جارێک ئەردوغان وتی: شوێنێک نیە لە ھەموو تورکیا بەناوی کوردستان، ئەوانەی کوردستانیان دەوێت با تورکیا بەجێبێلن   بچنە شیمالی عێراق، دەڵێن لەوێ کوردستان ھەیە. گەر نا لای ئێمە ھیچ کوردستانێک نیە. ئەو قسەیەی ئەردوغان بۆ ھەموو دەسەڵاتدارانی پارچەکانی تری کوردستان ڕاستە، کە لای ھەر چوار داگیرکاری کوردستان شتێک نیە بەناوی کوردستان، ئەو  ھەرێمە کوردستانەی لە عێراقیش ھەیە و تا ئێستا ماوتەوە بەھۆی مەلەفی نەوتە.  

لە دێر زەمانەوە خەڵکی گوندێک ھیچیان زەوی و موڵک و سەروەت و سامانیان نەبوو، ھەمو خەڵکی گوند بێبەرامبەر بۆ ئاغاکەیان کاریان دەکرد لە پێناو ئەوەی سکیان تێر بێت، تەنھا پیرە پیاوێک نەبێت چەند پارچە زێڕ و زیوێکی ھەبوو کە شاردبۆیەوە بۆ ئەوەی ئاغا پێی نەزانێت، ئەو پیرە پیاوە کە نەخۆش بوو زانی کۆتا ڕۆژەکانیەتی، بانگی ھەردوو کوڕەکەی کرد پێی وت کوڕەکانم من وا دەمرم چەند زێرو زیوێکم ھەیە ھەردوکتان دوای مردنی من لەسەرخۆتان دابەشی بکەن، کاتێک پیاوەکە مرد کوڕەکانی لەسەر ئەو زێڕانە شەڕیان کرد ھەریەکەیان دەیان وت دەبێت بەشی من زیاتر بێت چەند ڕۆژێک هەر شەر و  دەمەقاڵەیان بوو نەگەیشتن بەھیچ ئەنجامێک بڕیاریان دا بچنە لای ئاغاکەیان ئەم کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات. 

ئاغا چی کێشەتان ھەیە ؟ 
ھەردو کوڕەکە ئاغا بابمان چەند زێڕ و زیوێکی لەدوای خۆی بۆمان جێ ھێشتوە چەند ڕۆژە ناتوانین زێر و زیوەکان لەسەر خۆمان دابەش بکەین! ھاتینە خزمەتی جەنابت  کە گەورە و دادوەری ئێمەی، کە دادگای تۆ دادپەروەرینە لەسەر زەوی بۆ ئەوەی چارەیەکمان بۆ بدۆزیەوە.  
ئاغا چما بابتان زێڕیشی ھەبووە نەم زانیوە! کوا بیھێنن ئەو زێڕانە، کەمن ھەبم چۆن ئێوە ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی زێڕ و زیو! ھەموو موڵک و سەروەتی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەم گوندەیە ھی منن، چیتان دەوێت من سکتان تێر دەکەم ئەگەر ناڕازیشن لە گوندی من بڕۆن یان ئەم گوندە دەفرۆشم کە ئاغایەکی تر ھات سکیشتان تێر ناکات! 
ھەردوو کوڕەکە وتیان ئاغا ببورە تاوانی باوکمان بوو نەک ھی ئێمە، زێڕ و ھەر شتێکی باشە شایەنی تۆیە تەنھا دەستی جەنابت لەسەر سەرمان بێت ھیچی ترمان ناوێت . 

داگیرکارانی کوردستانیش ھەر وەکو ئاغا دەڵێن تا ئێمە ھەبین چۆن کورد ھەست بەھەبونی خۆیان دەکەن تا مەلەفی نەوت بەدەستیانەوە بێت، گەر مەلەفی نەوت ھەر بەدەستیانەە ماوە،  ڕۆژگارێک دێت خۆیان خۆیان بەڕێوە دەبەن، لە ژێر دەستمان نامێنن! کوردستان دێنە بونەوە، کە ئەوان بەناوی کوردستان ناڕەحەت دەبن، ئەوجا کە کوردستان بێتە بون بەرگەی ناگرن، لەونادەچن ھەم خۆیان ھەم ئیمپراتۆریەت و مەملەکەت و دەوڵەتی ئەوان کەسەدان ساڵە لەسەر نەفەسی کورد دانراون. 

ئەوەی بە بەعس نەکرا شیعە دەیەوێت تەواوی بکات، حوکمڕانی ئاغا بەسەر کوردەوە بسەپێنن! 
کە گەورەترین بەربەست بۆیان مەلەفی نەوتە ھەموو پیلانێک دادەنێن، جارێک بە داعشەوە و جارێک بە میلشیایەکانەوە ھێرش دەکەن، ئێشتاش بە دادگاوە دەیگرن، ھەموو جاریش لەناوخۆ لەڕێگای ھەموو ئەوانەی لەعێراقیەکان عێراقچیترن بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەی مەلەفی نەوت لەدەست کوردەوە دەربھێنن، چیتر شتێک نەمێنێت بەدەست کوردەوە بەرگری لەبونی خۆیان بکەن، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ وەرگرتنی ھەموو مافەکانی تر، دوای مەلەفی نەوت نانی کورد دەچێتە قورگی شێرەوە کەبرسیە بەخوێنی کورد بۆتێرکردنی سکی الاکراد بەقسەی ئەوان مەرجی تر بەدڵی خۆیان زیاد دەکەن، نەک ھەر دان بەفیدراڵی نانێن مافی ئۆتۆنۆمیش بەکورد حەرام و قەدەغە دەکەن. کانتۆن و پارێزگاش بەناوی کوردەوە ناھێڵن!  

کە مەلەفی نەوت نەماو ئەوکات دەڵێن ھێزێک نیە بەناوی پێشمەرگە دەبێت ھەڵبوەشێتەوە لەعێراق تەنھا یەک سوپای دەبێت ھەر شارێکی کوردی موفەوەز شەماڵێک دەبێتە حاکمی شار بڕیاری کۆتایی لە حسن پلایسێک وەردەگرێت! 
نابێت لەسەر ھیچ لافیتەیەکی دەزگای حکومی بە کوردی بنوسرێت ناوی شارەکان لە جیاتی ھەولێر و سلێمانی دەکرێنە اربیل و سلیمانیة! زمانی کوردی بەفەرمی قەدەغەدەکرێت تەنھا دەبێتە زمانی کوچە و کۆڵانەکان ئەویش بە نھێنی و کوردیەکی پڕ لە عەرەبی و ئێرانی و تورکی پێی قسە دەکەن!
ئیشیان بەئاڵای حیزب نابێت چونکە حسابی بۆ ناکرێت بەڵام ھەر لە سەرەتاوە ئاڵای کوردستان قەدەغە دەکەن ھەڵبکرێت دەڵێن لە عێراق تەنھا یەک ئاڵا ھەیە تەنھا ئاڵای عێراق ڕێگەپێدراوە ھەڵبکرێت! اکرادەکان تەنھا بۆ بەرژەوندی خۆیان وەکو چەتە  بەکاردەھێنن دەبنە غولامی غولامەکان بەتایبەتی لەشەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراقدا بەکار دەھێنن. 

ھەر کە کورد خۆی ناڕازیکرد منەتی بەسەرەوە دەکەن دەڵێن چیتان دەوێت سکی ئێوە تێر دەکەین نانتان پێ دەدەین، کە ئێمە ھەبین چۆن ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی مافی خۆتان ببن بەنەتەوەیەکی جیاواز لە ئێمە! ناڕازین لە عێراقی ئێمە دەربچن بڕۆن لەژێر حوکمڕانی بەشار ئەسەد یان ئەردوغان لێرە پرسێک نیە بەناوی کورد و کوردستان بڕۆن بۆ لای ئەوان با کوردستان پێتان بدات، کە نە لای ئەوان نە لای ئەمانە نە ھیچ شوێنێک قەت کوردستان نەبووە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.