Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:44

ڕۆژ وجەژنی  چ سوپایەک ؟!

له هەموو زەمەنێکدا چ سەردەمی پاشایەتی یان کۆماری ئەوە ڕووی چەکی کردۆتە کورد
یونس حه‌مه‌د
100%

له شەشی یانووەری هەموو ساڵێکدا لە دەوڵەتی به ناو عێڕاقدا جەژن و ڕۆژی سوپا دەکرێتەوە ، ئەم ڕۆژه بۆ ئەوە ناوی هاتووە که دامەزراوە .

عێڕاق لەوەتەی دایانمەزراندووە دەوڵەتێکی بێ نیشتیمان بووە ،چونکه له بنەڕەتدا ئینگلیزەکان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم دایانمەزراند یاخوود ڕوونتر ڕایانگەیاند ،کەواتا کۆڵۆنیزمی ئینگلیزی خاوەندارێتی بۆ ئەم به ناو دەوڵەتە ڕاگەیاندووە ، هەر ئەم هۆکارەش بووە پاشای له حیجازەوە هێناوە ،چونکه ئینگلیزەکان هەر لەسەرەتادا ئەم وویستەیان لەگەڵ خۆیان دا  گوونجاندووە ! ، که دەبێت بەغدا ناوەندێکی لاوازی بێ دەسەڵات بێت .
 سوپا ئەرکی پاراستنی سنوورە ،یان ئەوەتا لە حاڵە سرووشتیە نائاساییەکان دا ڕۆڵ دەگێڕێت ئەمەش به بڕیاری گەورەترین دەسەڵاتە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو .

 به ناو سوپای عێڕاق یان ڕوونتر سوپای دەسەڵات ،چونکه ئەم سوپایه لەوەتەی بوونی هەبووە و هەیه دەسەڵات بۆ مەرامەکانی خۆیدا بەکاری هێناوە یا کاری پێکردووە ، ئەگەر بۆ مێژووی سەد ساڵەی بگەڕێنەوە دەبینین سوپایەکی لاواز و بێ سەرووبەر ئەمەش لە ڕوانگەی فەلسەفەی سەربازیدا دەچێتە خانەی لەشکرێكی لەیاسا دەرچوو.

بەو هۆکارەی که زیاتر بەگژ خەڵکی بێ تاوان داچووە به تایبەت بەرانبەر گەلی کوردستان ، له هەموو زەمەنێکدا چ سەردەمی پاشایەتی یان کۆماری ئەوە ڕووی چەکی کردۆتە کورد ، لەسەردەمی پاشایەتی ئینگلیزەکان سوپایان خستە گەڕ و ناوچەی بارزان یان بۆ چەندین جار بەهەموو جۆرە چەکێکی ئەو سەردەم بۆردوومان کرد.

 سەردەمی کۆمارییش بەهەمان شێوە و زیاتریش بۆمبای سوپاکەی بەرانبەر به کوردستان بەکارهات لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول دا ئەو به ناو سوپایە چەندین جینۆسایدی ئەنجامدا که بەشی شێری بەر کوردان کەوت.


 قۆناخە ترسناکەکانی لێدانی کورد لەلایەن سوپاوە گەیشتە ئاستی له نێوبردن چ به زیندەبەچاڵ وئەنفال تا کیمایاباران ،ئەمانه کردەوەی ئەو سوپایەیە که چ یاد و ڕۆژێکه تا یادبکرێتەوە،هیچ ڕۆڵێکی نەبینووە له سنوورکاندا له جەنگی هەشت ساڵەی عێڕاق وئێراندا وڵاتانی ڕۆژئاوایی وکەنداو یارمەتی دەری سەرەکی بوون هەر تەنیا ساڵێک تووانی بەرگەی شەڕ بگرێت که بینرا به چەند کاتژمێرێک گەیشتەوە سنووری خۆی و وێڕای چەندین شوێنی ستراتیژی لەدەستدا، له 2 ئۆگۆستی ساڵی 1990 دا سوپایەکی نیو ملیۆن بەگژ کوێت نا که دانیشتوونی ئەم میرنیشینه نەدەگەیشتە ملیۆنێک تا دوایی له فایبروەری 1991 دا دەرپەڕاندرا .
 زۆرجاران خودی عێڕاقییەکان به گاڵتەوە باس لەو سوپایەی عێڕاق دا دەکەن وەک گاڵتەجاریەک ناوی دێنینن بۆ نموونه به (ئەبو خەلیل یان جیش محەمەد عاگوڵ ) چەند نازناوێکی دیکه تەنیا بۆ گاڵتەوە ناوەزەندیان دەکرد .

 ئەو به ناو سوپایه جگه له کەرەستەیەکی بێ هێز بۆ دەرەوە ودڕندە بۆ ناوەوە هیچیتر نەبوو ، بۆیە یادکردنەوەی ئەم یادە ساڵانه مێژوو به پێچەوانەوە تۆماری دەکات و پێمان دەڵێت ، باشە جەژن و ڕۆژێك بۆ چ سوپایەک ئەو سوپایەی هەمیشە سەنگەری دژایەتی کردۆتە ئامانج بۆ لەناوبردنی گەل وخاک .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.