له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كورد بێ دۆست و بێ پاڵپشترین نه‌ته‌وه بوو له‌سه‌ر رووى زه‌مین، ته‌نها به ده‌ست و تفه‌نگ و ئیراده‌ى خۆمان به ئاشتى و مرۆڤدۆستیمان توانیمان شۆڕشه‌كان به‌رپا بكه‌ین و خۆمان به دوونیاى ده‌ره‌وه بناسێنین.
هه‌ر ئه‌م خۆراگرتن و ئیراده پۆلاینه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان بوو ئێمه‌ى گه‌یانده رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ، كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یه‌ك له دواییه‌كه‌كانى عێراقیش هه‌میشه له‌سه‌ر خاك و مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه، كه ئه‌وان ویستویانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ناومان ببه‌ن و له مۆركى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى بمانسڕنه‌وه.
ئێمه‌ى كوردیش به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو كات ویستوومانه ئه‌قڵه‌یه‌تى شۆڤینى و خۆبه‌زلزانى عه‌ره‌ب بگۆڕین به ئه‌قڵیه‌تێكى تازه‌و سه‌رده‌میانه‌ى دونیاى دیموكراسى و قه‌بوڵكردنه‌وه‌ى یه‌كتر كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌مان ئه‌م شێوازه فاكته‌رى سه‌ره‌كى دروشمى شۆڕشه‌كانى ئێمه‌ى كورد بووه.
ئێستاش ناوه ناوه ڕه‌نگداوه‌ی بیری شۆڤینی و ئه‌نفالچی له هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ندا ده‌بینین له به‌غدا، كه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌لی ئێمه بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا.
ئه‌مڕۆ دوا به‌دواى ئه‌م مێژووه پڕ سه‌روه‌ریه‌مان بۆ جارێكى دیكه ده‌خوازین به هاوبه‌شى بوونمان له عێراقى دواى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، ده‌مانه‌وێت هه‌مان ئه‌قڵه‌یه‌تى چه‌قبه‌ستوویان بگۆڕین و له‌سه‌ر هه‌مان ریتمى هه‌رێمى كوردستان بڕوایان پێ بهێنین كه تاكه چاره‌سه‌رى كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانى عێراق ته‌نها به دیموكراسى و ئازادى و حكومه‌تێك و ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌ڵبژێردراوه.
له‌م روانگه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه ئێمه‌ى كورد ده‌ستپێشخه‌ربووین له چه‌سپاندنى یاسا و ده‌سه‌ڵاتێكى مۆدێرن و دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، هه‌ر بۆیه جیا له هه‌موو كه‌مینه و مه‌زهه‌ب و ئایین و ئاینزاو پێكهاته‌كانى تر‌ى ناو عێراق بووینه پێشه‌نگ بۆ هاتنه وجودى ده‌ستوورى عێراق به سه‌ركه‌وتوویى.
بۆیه ئه‌مڕۆش وا پێویسته ته‌واوى حزب و لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستووره بچینه ناو پرۆسه‌ى پێكهنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه‌وه، سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردیش به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانى له ته‌واوى دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌ستوور به تاكه چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه و ئاریشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌زانێت.
كه‌چى حكومه‌تی عێراق تاقمێكى شۆڤینى به‌هه‌مان نه‌فه‌س و ریتمى رژێمه‌كانى جاران ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و به‌ندو بڕگانه‌ی ده‌ستوور كه عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی و دیموكراتی بونیاد ناوه‌ته‌وه پێشێل بكات، له كاتێكدا دوایی ئازادى عێراق خۆیان به‌شداربوون له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورو بگره ده‌نگیشیان له‌سه‌ردا.
ئه‌وان له‌سه‌ر خاڵى ده‌سه‌ڵاته‌كان دژى كورد كۆكن و هاوپه‌یمانن و ده‌خوازن نێو ماڵى كورد په‌رته‌وازه بێت، له لایه‌كی تریش به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ندێك لایه‌نی كوردی بۆ لای خۆیان رابكێشن، به مه‌به‌ستی لاواز كردنی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و درز خستنه ناو ماڵی كورد، وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ نانه‌وه‌ی كێشه و دوو به‌ڕه‌كی و زاڵ بونی خۆیان به‌سه‌ر كورد.
بۆیه له‌م قۆناغه‌دا سیاسه‌تی كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا زۆر گرنگه، دیاره كه ڕووداوه‌كانی ڕابردووش ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندوه كه هیچ كات كاری تاك لایه‌نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌تكه‌ماندا نه‌بوه‌و نابێت.
هه‌رگیز ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له هه‌موو دونیا له‌گه‌ڵ بوونى یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵوێستیه به‌رامبه‌ر به پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، بۆیه پێمانوایه ئێمه‌ى كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین و به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى عێراقیش یه‌ك كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین ئه‌مجاره به یه‌ك ئاڕاسته‌و پاكێچ بچینه به‌غدا بۆ به‌دیهێنانى مافه زه‌وتكراوه‌كانمان.
یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی، ده‌بێ له سه‌ر ئازادكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت، هه‌روه‌ها له پێناو مووچه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بێت، نه‌وه‌ك دابه‌شكردنی پله و پۆست بێت له به‌غدا، با هێزه براوه‌كان زۆربه‌ی پله و پۆسته‌كان، راده‌ستی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ته‌كنۆكرات بكه‌ن و خۆیان ته‌نیا به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیاسه‌تی شۆڤینی و فاشی رژێمی پێشوو بكه‌ن.