Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:32

میدیای نوێ لەنێوان ڕاچلەکاندنی مرۆڤایەتی و بە کۆیلەکردنی ئۆنلاین

لەمیدیای نوێدا هەم هاوکێشەکە هەم پۆلێنەکە گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە
100%

میدیا وەک هەرکایەو بوارێکیتر بەردەوام لەپێشکەوتن و نوێبونەوە دابوە،ئەوەی ئەوپێشکەوتنەی میدیای خێراتر کردوە پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیایە کەئەوپێشکەوتنە کاریگەری زۆری لەسەر میدیا هەیە،من نامهەوێ باسی ڕابردوبکەم بەڵام بەرچاوڕونیەکی خێرا دەدەم بۆئەوەی بتوانم باشتر مەبەسەت و دیدگاکەم ڕونتر بکەمەوە،کاتێک چاپخانە وەک یەکەم ئامرازی میدیایی داهێنرا بۆ سەردەمی خۆی شۆڕشێک بو لەبواری میدیاو زانیاریدا،بەدوایدا ڕادیۆهات ئینجا تیڤی ودواتریش کۆمپیوتەرکەئەوانە بۆ سەردەمی خۆیان میدیای نوێ بون،وئینجا فراوانبونی مەودای پەخش ودروستبونی کەناڵی ئاسمانی و بڕینی سنورەکان بەدوایدا تۆڕی ئینتەرنیت و ئینجا سمارتفۆن کەمیدیای بەتەواوی گۆڕی،بەڵام دەبێ ئەوەمان بیرنەچێ کەمیدیا تەنها لەبواری تەکنیکی پێشنەکەوتوە بەڵکو لەبواری ماهیەتی وپێناسەوبنچینەشدا گۆڕانکاری بەسەرداهاتوە .

لەمیدیای کلاسیکدا هاوکێشەکە ئاوابو(نێرەر---پەیام----ئامراز---وەرگر) جاران میدیا لەشیوازی پەیامەکەیدا پۆلێندەکرا میدیای نوسراو بیستراوو بینراو،بەڵام لەمیدیای نوێدا هەم هاوکێشەکە هەم پۆلێنەکە گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە،میدیای نوێ هەرسێک بوارەکانی نوسین و وێنەوتێکستی تێکەڵاوکردەوە ئەمەجگەلەوەی کەئامرازی گەیاندنیش ئاسان بوەو ئۆپشنەکانیش بەڕێژەیەکی زۆر زیادیان کردوە لەمیدیای نوێدا پلاتفۆرمەکان وتۆڕەکان و ئامرازەکان و ڕێگاکانی پەخش زۆر فراوان بوون،لەلایەکیتر میدیای نوێ هەموئەوفلتەرانەی کەپێشتر لەمیدیادا هەبون نەیهێشتن و دەرفەتی تەواو یەکسانی دا بەهەموان بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پێگەوپەڕەوسپەیسی تایبەت بەخۆیان و بێ هیچ ڕێگریەک هەمو پەیام وبۆچون و زانیاریەکانیان بڵاوبکەنەوە،جگەلەوەی کەمیدیای نوێ ڕۆڵی وەگریشی گۆڕی.

 وەرگری ئێستا توانای کارلێک و کۆمێنت دان و پەیوەندی خێرای هەیە لەسەر ئەوپەیامانەی پێی دەگات بەشێوازی جیاوز لەڕێگەی لایک وکۆمێنت وشێوازەکانیتری کارلێک،هەروەها ڕۆڵی نێرەریشی گۆڕی ،لەمیدیای نوێدا تاک هەم وەرگرە و هەم نێرەر،هەروەها میدیای نوێ یان میدیای ژمارەیی یان میدیای کارلێکی وەرگری لەکۆمەڵ ودەستەجەمعەوە گۆڕی بۆ تاکەکەسی ئێستا زانیاری وپەیامەکان لەڕێگەی سمارتفۆنەوە دەگاتە هەموتاکێک ودەشتوانن نێرەربن .
تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و پلاتفۆڕمەکانی پەیوەندیکردن و ویکی وپرۆدکاست ویاریە ئۆنلاینەکان شۆڕشێکی مۆدێرنەی گەورەبون لەبواری میدیاو زانیاریدا کەتاک بۆتە چەقەکەی و ڕۆڵگێڕی سەرەکی تێیدا، دەزگاگەورەکانی ڕاگەیاندن لەمیدیای کلاسیکدا کەلەڕابردودا بەتوانای مرۆیی گەورەوبودجەی زەبەلاح وتەکنیکی زۆرتێچوکاریان دەکرد،کەچی ئێستا لەمیدیای نوێدا کەسێک دەتوانێ بەپارەیەکی کەمی مانگانە ئەنتەرنێت دابین بکات و ڕۆڵی دەزگایەکی ڕاگەیاندن ببینێ و بەهەزاران و ملیۆنان فۆلۆوەرز و فرێندو کارلێککەری هەبێت.

هەمو ئەوپێشکەوتنەی لەمیدیادا هاتۆتە ئاراوە بەومانایە نیە کەمیدیای کلاسیک یان ماس میدیا بەسەرچوبێت وکۆتایی هاتبێ بەپێچەوانەوە من پێموایە میدیای نوێ تێکەڵکردنی میدیای کلاسیکە بەپێشکەوتنی تەکنەلۆژی بۆ پاڵپشتی ئەوبۆچونەشم نمونەم هەیە،بەهێزترین وپربینەرترین ومتمانەپێکراوترین دیجیتاڵ میدیاو هی دەزگاو دامەزراوە میدیاییەکانن،وەرگر متمانە بەو زانیاریانە دەکات کەلەدەزگایەکی میدیاییەوە ولەڕێگەی ئامرازەکانی میدیای نوێ پێیدەگات نەک پەڕەو ئاکاونت و پێگەو سپەیسی تاکەکەسی،تەنانەت گەر زانیاری لەوانیشەوە پێبگات تالەدەزگایەکی میدیایی ناسراو پشتڕاست نەکرێتەوە لێی دڵنیانابێت.

کەواتا میدیای نوێ زادەی پێشکەوتنی میدیای کلاسیکەوهیچکامیان واتا میدیای نوێ بەبێ میدیای کلاسیک و میدیای کلاسیک بەبێ میدیای نوێ ناتوانن کاریگەری تەواویان هەبێت.

خۆی لەڕاستیدا مانای میدیا فراوانترە لەپەڕەی تاکەکەسی لەسۆشیال میدیادا مەبەستم ئەوەیە هەرتاکێک دەتوانێ لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتی پەڕەیەک یان پێگەیەک یان سپەیسێکی هەبێ و بیرو بۆچونەکانی و زانیاریشی تێدا بڵاوبکاتەوە بەڵام ناتوانرێ وەک میدیا هەژماربکرێت چونکەپێناسەی میدیا لەوەفراوانترە هەروەک چۆن ناتوانین بە هەمو بەشدارانی تۆڕەکۆمەڵایەتی وپلاتفۆرمەکانی سۆشیا میدیاوبەکارهێنەرانی میدیای نوێ  بڵێین ڕۆژنامەنوس یان نوسەر یان میدیاکاروڕاگەیاندنکار.

کۆمەڵگا وشیارو پێشکەوتوەکان جیاکاری دەکەن لەنێوان میدیاو میدیاکارومیدیای نوێ و سۆشیال میدیاو بەشدارانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەڵام لەکۆمەڵگەی ئێمەدا تاکو ئێشتاش مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ومیدیای نوێ نەگەیشتۆتە ئاستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.

ئەگەر بمانهەوێ ئەوپێشکەوتنەی میدیا بەشێوەیەکی دروست بەکاربهێنین وبیخەینە خزمەتی کۆمەڵگەو هەرێمەکەمان دەبێت ئاستی وشیاری تاکو تێگەیشتنی بەرزبکەینەوە چونکە میدیای نوێ نەکۆنتڕۆڵ دەکرێ ونەفلتەرو سانسۆریش دەکرێت.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.