Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 00:59

دەستێوەردان لەکاروباری دادگاکان ھەڵمەتی پێش وەختەی ھەڵبژاردن

ئەو سەردەمە رۆیشت خەڵك بە بەیاننامەی ناڕاست و پڕ موزایەدە بڕوابكات
100%

بە داخەوە زۆرجاران لە هەرێمی کوردستان بەسوودوەرگرتن لە ئازادی و بەرقەراریی یاسادا، خەلكانێك لەژێركاری رۆژنامەنووسی وچالاكوانی كۆمەلی مەدەنی ھەولی تێکدەرانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان دەدەن ، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کارە سیخوڕییەكانیان  .

زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕیکردن و تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە ئەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی پێش وەختەی ھەلبژاردن ئەم بابەتەیەبقۆزنەوەوبۆخۆیان  بەکاری  بێنن، 

كەچی ئەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە.كەحەقەبۆھیچ مڵملانێكی سیاسی بەكارنەھێندرێت.

لەماوەی رابردوودالەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان ،بەلگەودیكۆمێنتەكانی ئەم تۆری سیخوری سنوری پارێزگای دھۆك بلاوكرایەوە  ،كەئەمەش خۆی لەخۆیداكارێكی گرنگ وپێویست بووتاراستیەكان بۆرای گشتی وخەلكی كوردستان بەدیاربكەوێت وگومانەكانی رەواندەوە،ھەرچەندە پرۆسەی دادگاییكردنەكە بەشێوەیەكی زۆربێ لایەنانە بەرێوەچوو بەلام  بینیمان چۆن خەلكانێك بومەرامی سیاسی خۆیان پەلاماری دەزگادادوەییەكانیان دەداوھەولی دروستكردنی گومان لەسەرسیستەمی دادوەریان دەدا وەك دەركەوت ئەمانە بەھیچ جۆرێك رۆژنامەنووس وچالاكوانی مەدەنی نین بەلكو سوودیان لەم پیشەیەوەرگرتوەوكاری سیخوری وكۆكردنەوەی زانیاری وراھێنانیان لەسەرچەكی بێدەنگ كردووەووێنەی كاروانەسەربازییەكان وبارەگائەمنییەكانی كوردستانیان گرتوەووپیلانی تێكدانی ئاسایش وئارامی كوردستانیان ھەبوو  ،لەھەرشوێنێكی دونیاشدا ھەركەسێك بیەوێت كاری لەم شێوەیەدا بكات بەدلنیایەوەسزای قورستریان بەسەردادەرێت .

بەلام كاتی ھاتووەئەم پرسیارەلەوانەبكەین كەدەستیان كردوەبە هێرشێکی ناڕەوا بۆ سەر سیستەمی دادوەری و دادگاکانی کوردستان .

ئەرێ لەھەرێمی كوردستان دادگاكان بێ لایەنانەكاردەكەن وسەربەخۆن ؟چونكەبەنیشاندانی بەلگەودیكۆمێنتەكان سەلمێندرادادگاكان لەھەرێمی كوردستان سەربەخۆیان پارێزراوە وەئەم هەمو پەلاماردان و قسەکردنە لە سەر بڕیارەکانی دادگا، خۆی دەستوەردانە لە یاسا، لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت و دوور بێت لە دەست تێوەردان.بێگومان لە کوردستان بەپێی یاسا دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، تەنانەت  حكومه‌تیش ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری دادگاكان بكات،

 

بەراستی مایەی شەرم وشورەییەسەرەڕای ئەو ھەموو بەڵگەیە لەسەر ئاژاوەگێڕان، كەسانێك ھەبن داوابكەن نا نابێت ئەوانە دادگایی بکرێن چونکە چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەرن! دەبێت ئەمەلەكۆیی دونیاھەبێت كاری  سیخوڕیکردن بەسەر دەزگا ئەمنی و حکوومییەکانەوە بكەن بەلام نابێت دەستگیربكرێن ...

ئەوكەس ولایەنانەی بەرگری لەم جۆرەكەسانە دەكەن وفرمێسكی تیمساحیان بۆ دەرێژن ومندال بەكاردەھێنن بۆراكێشانی سۆزی خەلك حەقەبەخۆیان دابچنەوەوداوای لێ بوردن لەدادگاكان ودەزگائەمنییەكان بكەن...جورئەتیان ھەبێت قسەێكیش لەسەر کەیسی (مستەفا سەلیمی،ئامانج بابانی و ھاوژینەکەی،کاوە گەرمیانی,کووشتنی خۆپیشاندەران)ھتد..بکەن 

چونكە ئەو سەردەمە رۆیشت خەڵك  بە بەیاننامەی ناڕاست و پڕ موزایەدە بڕوابكات  دادگا بریاری راست ودروستی خۆی داوە،

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.