Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 17:20

شادەماری یٔابوری ھەرێم لەنێوان ڕادەستکردن وکۆنفیدڕاڵی!

ھەرێمی کوردستان لەسەر ھێڵە ڕاستەکەیە کە بێلایەنی خۆی پاراستووە
ھۆگر نێروەیی
100%

لەڕێکەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، ھەرێمی کوردستان لەڕوی بودجە وناردنی پارە ھیچ قازانجێکی وای نەکردوە کەجێگای باس بێت، دەتوانین بڵێین تەنھا شەرعیەت دان بوو کەھەرێم ھێشتا بەشێکە لەعێراق لەڕوی نەخشەوە، کە نیەتێک ھەیە لەبەغدا کار بەدەستور بکرێت ھەموو کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکات، و ڕێکەوتنەکە سەرەتای چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێراوەکان بێت، بۆ ئەوەی عێراق پاشگری فیدراڵی خۆی بپارێزێت، ببێتە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و بڕیار بەدەستەوە، بەڵام ئەوانەی نیەتیان ھەیە دەسەڵاتی تەواویان نیە ناتوانن جێبەجێی بکەن چونکە بڕیاردانی عێراق بەدەستی ھەندێکی ترە، یەک پارچەیی عێراق بەتەواوی کۆتایی ھاتوو، لەڕوانگەی سیاسەتەوە شتێک نەماوە بەناوی عێراقەوە، سێ بەشی بون بەبەشێک لەوڵاتانی تری ناوچەکە، سەیتەرەو بڕیار بەدەستی ئەوانە

‎ئەوەی گرنگتر لەڕێکەوتنەکەی بەغدایە بەناڕاستەخۆ شەڕعیەتی دا بە کۆنفیدڕاڵی ئابوری ھەرێمی کوردستان، ئابوری سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوو بەئەمری واقع، کەکاتی خۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو کاری لەسەر کرد، کەجەنابیان ئەمڕۆیان لەبەرچاوبو، بۆ ئەوەی کارتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان لەدەستی شۆڤێنیەکانی بەغدا دەربھێنێت، ھەروەھا لەلایەکی تر بەرگری لەقەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات، کە ئەمڕۆ لە سیاسەتی ناوچەکە ئابوری نەوت ڕۆڵێکی باڵای ھەیە لەپاراستنی بەرژەوەندیەکانی وڵات، ھەر بۆیە شۆڤێنیەکانی بەغدا ھەمو کارێکیان کرد بۆئەوەی مەلەفی نەوت لەدەست کورد دەربھێنن کە شادەماری ئابوری ھەرێمە، لەڕێگای چەند کارەکتەرێکی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بە پشو درێژی وسیاسەتی ژیرانەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەک مەلەفی نەوتیان لەدەست کورد دەرنەھێنا بەڵکو بەیاساییان کرد دۆسیەی نەوتی ھەرێمی ڕزگارکرد لەو سکاڵانەی عێراق ھەیبوو لەماوەی ڕابردوو، بەناڕاستەوخۆ دانا بە کۆنفیدڕاڵی ئابوری ھەرێم، وئێستا دەتوانن زیاتر پەرەی پێ بدەن بەنرخێکی باشتر نەوتەکە بفرۆشن، پێگەی ھەرێم بەھێزتر بکات لەجاران.

ڕوداوەکان خێران، ھەرێمی کوردستان لەسەر ھێڵە ڕاستەکەیە کە بێلایەنی خۆی پاراستووە و نەچووە ژێر ھەژمونی ھیچ وڵاتێکی ئیقلیمی ناوچەکە، و بو بەخاوەنی مەلەفی نەوت بەڕەسمی و یاسایی، ھەروەھا
‎لەچەند مانگی ڕابردوو دەرکەوتنی ڕەغدی کچی صدام حسێن سەرۆکی پێشوی عێراق، و سەردانی وەزیری دەرەوەی قطر بۆ ھەرێمی کوردستان، یەک پاکێجن کەسونەکانیش دەیانەوێت عێراقی ئێستا کۆتایی پێ بێنن، لەڕوداو و گۆڕانکاریە خێراکان لەناوچەکە بەرژەوەندی خۆیان بپاێزن، وڵاتانی زلھێز ھەریەکیان دەیەوێت نەخشەی ناوچەکە بەسیاسەتی خۆی وێنابکەن، ھەندێک وڵات ھەن لەناوچەکە کۆتایان پێ ھاتووە لەسەر نەخشە لادەدرێن، ھەندێکی تر ھەن ھێشتا وڵات نین بەڵام لەھەموو ڕویەکەوە ئامادەن نەخشەی وڵات بونیان بۆ بکێشرێت، کە ھەرێمی کوردستان لەھەموو ڕویەکەوە ئامادەیە ھەموو بنەمای وڵات بونیان تیایە تەنھا یەک کێشەیان ھەیە کەکێشەی ناوخۆیانە، ئەمەش دەبێت بەزوترین کات چارەبکرێت پێش ئەوەی بەشێکی ھەرێم وەکو سێ بەشی تری عێراق بەفەرمی بکرێتە سەر بەوڵاتێکی ئیقلیمی ناوچەکە کەبەرەی شیعەکانن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.