Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:28

چ وەڵامی مامۆستا بدەیەنەوە

کەڕەمێ سەیاد زیاتر لە پەنجا ساڵ لە بەشی کوردی رادیۆی یەریڤان بە خۆی و ماڵباتەوە کاری کردوە وەک نووسەر و ئامادەکار و بێژەر و بەڕێوەبەر
ئاسۆ حاجی
100%

  وەغرت خێر جوامێری کوردایەتی و پاسەوانی فەرهەنگی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان مامۆستا کەڕەمێ سەیاد، ئەو مرۆڤەی هەموو ژیان وشیانت تەنها بۆ یەک ئامانج بەکارهێنا ئەویش کورد بوون و کوردایەتی بوو.

لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان شەڕەفی دیداری مامۆستا کەڕەمم هەبوو کە میوانی کوردستان تی ڤی بوو ئەو کات قسەیەکی کرد هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە و رەنگە ملیۆن جار باسم کردبێتەوە گوتی دۆخی کوردانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بە تایبەتی ئەرمەنستان زۆر خراپە و ئەرشیڤ و هەبوونی کورد لە لەناوچوون نزیکە.

دوو خاڵی پێشنیار کرد:یەکەم گەنجانی باشور هانبدرێن کە بچن و زەواج لەگەڵ کچە کوردانی ئەرمەنستان بکەن، دووەم ئەرشیڤی رادیۆی یەریڤان و ئەرشیڤی کوردانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بپارێزرێ و حکومەتی کوردستان بیانکڕێتەوە. ئەوکات زۆرمان هەوڵدە و نەمانتوانی هیچ بۆ مامۆستا بکەین و ئێستا کە ئەو لە ناومان دەرچووە و یاد و یادەوەری ماوەوە و بەو دیرۆکە گران و سەنگیەیەی جارێکی دیکە دەمانخاتەوە بەردەم هەمان پرسیار و هەڵوێست.

ئەوجارە دەبی بەرسڤمان چی بێت؟ مامۆستا کەڕەمێ سەیاد زیاتر لە پەنجا ساڵ لە بەشی کوردی رادیۆی یەریڤان بە خۆی و ماڵباتەوە کاری کردوە وەک نووسەر و ئامادەکار و بێژەر و بەڕێوەبەر.

نزیکەی نیوەی ئەو مێژووە مامۆستا کەڕەم بە ئیمکانیەتێکی زۆر کەم و بە خۆی و کوڕ و کچ و بوکەکەی و هەندێک کەسی دیکەی کوردپەروەر و لەخۆبردوو درێژەیان بە کار و خەباتی ئەو رادیۆیەی داوە.

سەردەمانێک حکومەتی ئەرمینیا خەریک بوو بڕیاری داخستنی بەشی کوردی بدات بۆیە مامۆستا کەڕەم ناچار بوو رۆژانە زیاتر لە دوازدە کیلۆمەتر بە پێ دەچوو تەنها بۆ ئەوەی بەشی کوردی رادیۆی یەریڤان دانەخرێ. گیانت شاد و گۆڕت رۆناک و رێگات پڕ رێبوار مامۆستای مەزن کەڕەمێ سەیاد

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.