Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 19:55

عێڕاق وەک گەندەڵترین دەوڵەت لەجیهاندا !

ئەمە بۆ یەکەم جار نیه رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی باس لەوە دەکات که دەوڵەتی بەناو عێڕاق یەکێکه له گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ئەمە بۆ یەکەم جار نیه رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی باس لەوە دەکات که دەوڵەتی بەناو عێڕاق یەکێکه له گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا ، بەڵام ڕاپۆرتی ئەوەی ئەمجارەیان ئەگەر لێی بڕوانین دەبینین لەسەردەمێکدایه که زۆر باس له شەفافیەت وشێوازەکانی حکومڕانیدا له بەغدا دەکرێت .

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەر جارێك که ئاماژە به ئابووری جیهان یاخوود ئاستی بێ کاری و شەفافیەت له جیهاندا بخاتە بەر چاوان ئەوە دەبینین هەمیشە و بەبەردەوام دەسەڵاتی بەغدا له پێشەوەی دەسەڵاتەکانی دیکەی جیهانە لە ڕووی گەندەڵی و ناشەفافیەتدا ، ئەمەش لەوە سەرچاوەی گرتووە که ئەم دەوڵەتە هیچ شێوازێکی حکومڕانی درووست وتەندرووستی ڵی بەدی ناکرێت ، بەڵکو زیاتر دەوڵەتێکه میلیشیا و کەسانی خاوەن دەسەڵاتی تووند حکومڕانی دەکەن و ئەم دەسەڵاتەش پڕە له گەندەڵ و هۆیەکانی بەتاڵانبردن و ناتەندرووستی له دام ودەزگاکانی حکومیدا، به ئاشکراش دەبینین شکستخواردوو و (فاشیل) ترین ولاتانی جیهانە نەوەک تەنیا له ڕووی ئابووری و گەندەڵیدا ، بەڵکو نادادپەروەری و ئاستی خزمەتگووزاری له نزمترین ئاستی بەڕێوەبەرندایه .

عێڕاق هەر لەگەڵ درووستبوونیەوە لەلایەن کۆڵۆنیالیزمی نیودەوڵەتی وەک دەوڵەتێکی دەستکرد هەمیشە نەیتوانیوە خۆی لە دونیای هاوچەرخدا بدۆزێتەوە ، له هەموو سەردەمانێکدا بازاڕی عێڕاق بازاڕێکی بێسەر و بەری ئابووری بووە ، پڕۆژەکان هەمیشە له ئاستی خۆزگە وئاوات نەبوونه ،بەڵکو زیاتر پڕۆژەی تاکه کەسی بوونه و له ژێر چاودێری حکومەت بووە حکومەتیش ڕێگری لەوە کردووە که کەرتەکانی دیکه ئازادانه بەرهەم بهێنرێت ، ئەمەو چەندین هۆکاری دیکه که گەندەڵی بۆتە سەرچاوەیەکی پڕ مەترسیداری ئەو دەوڵەتە دەستکردە .

دەسەڵاتی ئەمجارەی بەغدا دوای 2003 وە شیعە لێی دەسەڵاتدارە ، نەزانی له بەڕێوەبردنی دەسەڵات یەکێکه له خەسلەتە نەرێنیەکانی ئەو دەسەڵاتە که بەهەدەردانی ملیارەها دۆلاری بۆ بەرژەوەندی تاکەکان بۆتە دیاردەیەك ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ببێتە گەندەڵترین وڵات له جیهاندا ، ڕۆژانه بەهەدەردانی داراییەکی خەیاڵی بۆم ئەملاوئەولا زیانێکی وەهای به گەل گەیاندووە که نەتوانرێت چۆن بازاڕی هاوڵاتیان بجولێندریت ، بەمەش حکومەت ساڵ بەساڵ له دواوە دەمێنیتەوە ، جا لێرەدا ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی به ئاماژە و تیشک خستنه سەر ئەم بابەتە هەستیارانەدا دەوڵەتی بەناو عێڕاق دەخرێتە دواوەی وڵاتە خەوتووەکانی جیهان ، ئەمەش له پڕێنسیپی دەوڵەتداریدا دەچێتە قاڵبی ئەوەی تووانای دەسەڵاتدارێتی نەمێنیت و بچێتە نێو ئەو وڵاتانەی که بەهۆی نەتەندرووستیەوە هەمیشە ترسی هەرسهێنانی یەکجارەکی لێی بنشێت !

جیهان وڕێکخراوە جیهانییەکان لەم حاڵەتەی دەوڵەتی بەناو عێڕاق بەباشی گەیشتوون که هیچ ئامرازێکی بەهێزی نیه بۆ باشترکردنی ڕەوشی خۆی ،بەڵکو ڕۆژ له دوای ڕۆژدا پرێنسیپەکانی ژیان بوونی نەماوە ، زیاتر بەرەو دارمانی یەکجارەکی دەچێت .

لێرەدا چەند خاڵێک هەیه وپێوویستە به شێوەیەکی بابەتیانه باسی لێوە بکەین یان ئەوەتا به چاوێکی دیکەوە لێێ بڕوانین وهەڵوەستەی لەسەردا بکرێت ئەویش دەبینین که هەندێك له بەرپرسانی کورد هەیه لەبەر چەند هۆکارێکی تەسکی حزبایەتی پەسنی بەغدا دەکەن و دژ به حکومەتی کوردستان دەدوین بەمەش وای بۆ خەڵك وێنا و نیشان دەدەن که بەغدا وڵاتێکی چ له ڕووی سەقامگیری یان ئابووریدا وڵاتێکی بەهێزی جیهانی و کوردیش به لاوازی ناو دەبەن له کاتێکدایه ڕێکخراوە جیهانیەکان له پۆڵینی ولاتاندا هەموو جار دەوڵەتی بەناو عێڕاق به دەوڵەتێکی شکستخواردوو ناوزەندی دەکەن .

عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.