Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:36

کۆنگرەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لەتای تەرازوودا

سعودیا و وڵاتانی عەرەب بێگوومان داوایان لە دۆحە هەیه داواکارییەکانیش جگە له سیاسەت و دیپلۆماسییەت و ئابووری ئەمجارەیان میدیا وراگەیاندنیش له خۆ دەگرێت
یونس حه‌مه‌د
100%

 

. یونس حەمەد - ئۆسلۆ

له هەنگاوێکی خێرا وبەپلەدا دوای دابڕانێکی چەند ساڵه بۆ یەکەم جار میرنیشی قەتەڕ گەڕایەوە دانیشتنەکانی کۆنگرەی ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو که شەش پاشانیشین و ئیمارە و سوڵتەنه له خۆ دەگرێت که ئەمانەن (سعودیای عەرەبی و بەحرێن و میرینیشینی کوێت و قەتەڕ و ئیماراتی یەکگرتوو و سوڵتانی عوممان) ، ئەنجوومەنی کەنداو یاخوود کۆمەڵگای کەنداو له هەموو ڕووێکەوە چ داب و نەریت یان ژیانی گشتی لەیەکتردا نزیکن و هەر ئەمەشە وای کردووە له ڕووی تای تەرازووی سیاسەت و دیپلۆماسیدا لەیەکتر نزیک ببنەوە ، پاشانیشینی سعودیا نەوەک بەتەنیا ڕابەرایەتی کەنداو دەکات ، بەڵکو له ڕووی ئاینیشدا بەتایبەت پەیڕەوانی سونه مەزهەب ڕابەرایەتی جیهانی ئیسلامی دەکات لەسەرتاسەری جیهاندا ، جالێرەدا شێوەو مەقامی سعودیا جێگای تایبەتی خۆی هەیه چ له ئاینیاخوود سیاسەتدا ئەو وڵاتانەی مەزهەبی سونه پەیڕەو دەکەن لەمەش زیاتر بۆتە وێستگەیەکی گرینگ له بایەخدانی نێودەوڵەتی تایبەتر بۆ وڵاتانی زلهێز ..

لەم چەند ساڵەی دواییدا گرژی کەوته نێوان هەندێك له وڵاتانی کەنداو لەملاشەوە عەرەبی و میرنیشینی قەتەڕ لەم چوارچێوەیەدا وڵاتانی سنووری لەگەڵ قەتەڕ به تووندترین شێوە وشێواز سنووریان وەک گەمارۆ بەسەر دەسەڵاتی دۆحە داخست ، که زیاتریان لەلایەن ئیماراتی عەرەبی وسعودیا وبەحڕێن چڕتر دەکرایەوە وێڕای ئەمانەش هیج پەیوەندییەکی دیپلۆماسی وسیاسی وئابووری وتاڕادەیەکیش کۆمەڵایەتی نێوانیان بوونی نەما ، بەمەش قەتەڕی خستە نێو گووشارێك که ناچار ڕوو بکاتە ئێران که به کردەوە دووژمنێکی سەرسەختی سیاسەتی سعودیا وبەحڕێن وئیماڕاتە ، لەم ماوەیەدا ئیران هەموو جۆرە شێوازێکی هاریکاری پێشکەش به دۆحە کرد وەك دەرگای ئابووری ، هەروەها کردنەوەی ڕووی فڕۆکەوانی ئاسمانی جیهان بۆ قەتەڕ لەمەشدا تا ڕادەیەکی زۆر تووانرا دۆحە له ئابڵۆقەی به هەموو جۆرەکانیەوە دەربازی بێت ، چونکه دۆستایەتی قەتەڕ لەم کاتەدا بۆ ئێرانیەکان سوودێکی زۆری بۆیان هەبوو ..

شارۆچکەی ( ئەلعولا) ی پاشانشینی سعودیای نزیک له دەریای سوور و سەر بە شاری (مەدینەی مونەوەرە) بووە شوێنی ئەمجارەی کۆنگرەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو که میر (تەمیم بن حەمەد ئال سانی) وەک نوێنەری قەتەڕ بەشداری کرد ئەمیش به نێوەندگیری میرینیشینی کوێت هەروەها به بەشداری کۆماری میسڕی عەرەبی ، بایەخدانی سیاسی و دیپلۆماسی بەم کۆنگرەیه ئەگەر چی ئەمە 41 چل ویەکەمین کۆنگرەیه لەوەتەی ئەم ئەنجوومەنه دامەزراوە ، بەڵام ئەمجارەیان له هەل ومەرجێکی تایبەت وناسکدا بەڕێوەدەچێت ، کێشەکانی ناوچەکه ڕۆژ له دوای ڕۆژدا زێتر تەشەنه دەکات ، ویڕای دابڕانی قەتەڕ لە ماوەی ڕابردوودا هەروەها کۆچکردنی چەندین سەرکردەی کەنداو وەك شێخ سوباح ئەلئەحمەد و سوڵتان قابووس ( کۆڕۆنا)ش پرسێکی دیکەیه ، بەڵام ئەوەی زۆرتر لەوانی دیکە گرینگە پرسی ئاشتی نێوان کەنداوییەکان و ئیسڕائیلە که سێ لەم ولاتانه بە فەرمی دەست وپەنجەی ئاشتیان لەگەڵ دەوڵەتی عێبری مۆر کردووە ، بەمەش وەچەرخانێکی نوێ چ ئاستی سیاسی یان دیپلۆماسی و ئابووری هاتە کایەوە که بۆتە پرسێکی گرینگ نەوەك بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،بەڵکو بۆ تەواوی جیهان ، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی میژوویی و گرنگی لەم پرۆسەدا هەبوو که گوومانی تێدانیه دۆناڵدا ترمپ ڕۆڵی بنەڕەتی وسەرەکی بینی لەم نێوەندەدا ئەمەش وای کرد جیهان به بایەخەوە لێی بڕوانێت ..

گرژییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل و هەندێك له ولاتانی عەرەبی لەملاشەوە ئیران وایکرد که کەنداوییەکان زیاتر هەست بەوە بکەن که هەرچی زووە هاریکاری نێوانیان نوی بکەنەوە مەبەستیش بۆ پتەوکردنی و هەروەها دوور خستنەوە له ئاڵۆزی نێوان وڵاتانی کەنداو که له هەموو شتێکەوە لەیەکتر نزیکن بەتایبەت که ئێستا ناوچەکه له گۆڕانکاری دایه..

سعودیا و وڵاتانی عەرەب بێگوومان داوایان لە دۆحە هەیه داواکارییەکانیش جگە له سیاسەت و دیپلۆماسییەت و ئابووری ئەمجارەیان میدیا وراگەیاندنیش له خۆ دەگرێت ، هەر له سەرەتای دامەزاراندنی کەناڵی ( ئەلجەزیرە) به هاندان ویارمەتی قەتەڕ عەرەب بەگشتی و سعودیای نیگەران کرد ، به بەچوونی عەرەبەکان ( ئەلجەزیرە) هەموو بەهاێکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی بەزاندووە ، وێڕای پەرت وبڵاوبوونی عەرەبی کردۆتە ئامانجی سەرەکی خۆی ، لەمەشدا وا پێ دەچێت قەتەڕ ملکەچ بێت بۆ داواکارییەکانی عەرەب به تایبەتی پاشانشینی سعودیا ، ئەوەش نابێت له یاد بکرێت که قەتەڕ زیاتر پێویستی بەعەرەبەکان هەبێت بەو هۆکارەی یەکەم ناوچەکه له گۆڕنکاری گەورەدایه ، دووەم ساڵی دادێ قەتەڕ میوانداری مۆندیالی تۆپی پێی جیهانی دەکات که بەبێ پاڵپشتی عەرەبەکان تووانای سەرکەوتنی نابێت ..

کۆنگرەی ( ئەلعولا) هەنگاوێکی گەورە و مەزنه بۆ کەنداوییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، لەم ماوەیەی دوماهیدا خاڵە گشتیەکان بۆ ڕای گشتی ڕوون دەبنەوە که دوور نیه له ئایندەدا (ئیسرائیل) یش ببێتە کارئەکتەرێکی گرینگ لەو هاوپەیمانه کە کەنداوییەکان دەیانەوێت بەرفراوانی بکەن

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.