Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:40

پەیوەندی مرۆڤ بە گەردونەوە لە بەدەستهێنانی وزە نەبینراوەکان

سۆمەریەکان و چینیەکان و میسریە کۆنەکان و یۆنانیەکان و هیندەکانیش درێژەیان بە لێکۆڵینەوەو بیردۆزەکانیان داوە
100%

 گەردون بە ئاسمان و زەوی و هەسارەکان تەمەنیان ملیاران ساڵە و بەر لەوەی مرۆڤ هەبێت ، هەسارەکان لە گەردونی خودا هەبون لەگەڵ دروستبونی ژیان مرۆڤ درکی بە نهێنیەکانی هەسارەکان و ڕوداوەکان کردووە و لەسەرووی هەمویانەوە ، گرنکی ڕۆڵی مانگ و خۆر کە هەمیشە مرۆڤ هەوڵی داوە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو وەرزانەی ساڵ کە هەستی بە سەرماو گەرما کردووە و درکی بەوە کردووە کە ساڵ ساردی و گەرمی و بەفرو باران و خۆشی و ناخۆشی تیایە.

 بەشێوەیەك کە لەگەڵ هاتنی هەر وەرزێکی ساڵ چۆن بتوانێت خۆی بگونجێنێ لەگەڵ ئەو وەرزە کە ئەمەش پەیوەستە بە دابەزینی تیشکی خۆر و لاوازبون وبەهێزبونی تیشکەکەی و دروستبونی گەرمی و ساردی وە دواتر جیاکردنەوەی وەرزەکان لە یەکتری کەگەرمی لە چیەوە دێت و ساردی لە چیەوە دێت وچۆن دروست دەبێت زەوی و هەسارەکان بە یەکەوە دەخوڵێنەوە بە دەوری خۆردا و بەناو بورجەکان تێپەر دەبن ، چونکە بورجەکان ماڵی هەسارەکانن و دەورەی خۆریان داوە لەکاتێکدا دوورو نزیکی هەر هەسارەیەك لە خۆر نهێنی خۆی هەیە .
 زەویمان کە دەخولێتەوە بە دەوری خۆردا پێوستی بە ۳٦٥ڕۆژە کە دەبێتە ساڵێك واتە تا زەوی یەك جار بە دەوری خۆر دەخولێتەوە پێوستی بە یەك ساڵ واتە ۳٦٥ ڕۆژ هەیە لە کاتێکدا ئۆرانۆس کە هەسارەیەکی تری کۆمەڵەی خۆرە بۆ یەك خولانەوەی بە دەوری خۆردا پێوستی بە ۳۰۲۹٥ ڕۆژ هەیە کە دەکاتە ٨۳ساڵ و زوحل کە هەسارەیەکی تری کۆمەڵەی خۆرە تا خولانەوەیەك بە دەوری خۆر دەکات پێوستی بە ۱۰۹٥۰ ڕۆژ هەیە، کە دەکاتە ۳۰ساڵ و هەسارەکانی تریش بەم شێوەیە ، بابلیەکان کۆنترینن کە ئەم لێکدانەوانەیان کردووەو هەر زوو خولانەوەکانی (زەوی و مانگ و عتاڕدو مشتری و زوهرەو مریخ و زوحل )یان خستۆتە ڕوو تاکو لە سەردەمەکانی دوای بابلیەکان و پێش چەند جەند سەدەیەك توانرا هەسارەکانی تری وەك ئۆرانۆس و نیبتۆن و بلۆتۆ بدۆزرێنەوە لە کۆمەڵەی خۆر ، جگە لە بابلیەکان .
 سۆمەریەکان و چینیەکان و میسریە کۆنەکان و یۆنانیەکان و هیندەکانیش درێژەیان بە لێکۆڵینەوەو بیردۆزەکانیان داوە لەو بوارە ، کە لە ئاسەوارەکانی شوێنەوارە دێرینەکانی پێش هەزاران ساڵ وێنەی بە دەست کێشراوی ئەم هەسارانە لەسەر تاشە بەردەکان دۆزراوەتەوە بە دانانی نیشانەو ڕموز لەگەڵیان، ئەگەر مرۆڤ توانیبێتی مانگە دەستکردەکان بنێرێتە ئاسمان و کە ئەمڕۆ هەرچی پەیوەندیە تکنۆلۆجیەکانە لە  کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە ڕادیۆو تلفزیۆن و تۆڕەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزاریەکانی ئەنترنێت لە ڕێگای ئەم مانگە دەستکردانەوە دەنگ و وێنەکان لەسەرانسەری جیهان دەگوازنەوە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان چاڵاک دەکەن ،

ئاخۆ ئەوەی مرۆڤ داهێنەری بووە ئەمەی هێناوەتە کایەوە ئەی دەبێت کاریگەری و گرنگی ئەو هەسارانە چەندە زۆر بێت کە دەستکردی پەروەردگارن و مرۆڤ لە سودو گرنگیان بێ ئاگایە لێرە ڕۆڵی وزە نەبینراوەکان دێتە بەر باس و کە خولانەوەی بەردەوامی هەسارەکان کاریگەری خۆیان هەیە و بەلام بە ووزەو هێزە کهرۆموگناتیسیەکانیان بە چاو نابێرێت بۆیە درکی پێ ناکەین ئاخۆ ئێمە چەندە توانیمانە شەپۆلەکانی کە بە هۆی گواستەوەی دەنگ و ڕەنگەوە دروست دەبن لە ئەنجامی بەکارهێنانی مۆبایل و ڕادیۆ و هیتر.... ببینین تاکو بتوانین شەپۆلەکانی کاریگەری ئەو هەسارانە ببینین بۆیە زانایانی بواری ئەستیرەناسی وگەردون وەك کلاودیس بتلیمۆس و فاڕابی و ابو معشر باسیان لە کاریگەری هەریەك لە هەسارەکان کردووە کە نزێکبونەوەو دورکەونەوەی هەریەکەیان چ گۆدانکاریەك لەسەر زەوی و ژینگە دروست دەکەن بە پێی وەرزەکانی ساڵ و مانگەکانی ساڵ و جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە وەرزێك لە دایك دەبن بە بەراورد لەگەڵ لەدایکبوانی وەرزێکی تر کە هەسارەکان کاریگەریان لەسەر زەوی و ژینگەمان هەبێت و ببنە هۆی گۆڕانکاری لە سروشت.


 خۆ مرۆڤیش بەشێکی سروشتە بۆیەشە سروشت هۆشداریمان پێدەدا کە پێوستمان بە پۆشینی جلی گەرمە لە زستاندا چونکە هەست کردن بە سەرمامان بۆ دروست دەکات ، کەواتە مرۆڤ ئەگەر بتوانێ سود ببینێ لەو ووزە نەبینراونە ئەوا دەشتوانێت کە کاریگەریە نەرێنیەکان لە کاریگەریە ئەرێنیەکان جیا بکاتەوە ، بەمەش دەتوانێ سود ببینێ کە چۆن ڕوبەروی ناخۆشی و کۆسپ و نەهامەتیەکان ببێتەوەو چۆن خۆی ڕزگاربکات لەو کاریگەریە خراپانەو دەشتوانێت بەسەریان زاڵ بێت.

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.