Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:40

شۆرشی ئەیلوول وەرچەرخانێکی مێژوویی وسەرەتاێک بۆ چەسپاندنی  ماف و دەسکەوتەکان

بووەیەكەمین شۆرشی  كوردستانی  كەتوانی كۆمەلێك  مافی گرنگ ومێژووی بەدەست بھێنێت
100%

٥٩سال بەرلەئێستا شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمرھەلگیرسا بووە وەرچەرخانێكی مێژوویی لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بۆ بەرخودان وسەرلە نوێ لەدایك بوونەوەی گەلی كوردستان كەبارزانی نەمریش دەنگی مەزلومیەتی گەلەكەمانی گەیاندە جیھان بۆیەیەش ئامانجی سەرەكی شورش بریتی بوو لە رزگاری نیشتیمانی و سەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان وبەرگری لەبوون  ومافەرەواکانی  گەلەکەمان  و بەدی ھێنانی ئامانجەنەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان بوو بۆیەش  ئەیلوول  ئیرادە وباوەر بە خۆبوونی لای تاکی کورد  دروست کرد سەرەنجام شۆرشی ئەیلوول  بووە جێگای ھیواو ئومێدی خەلكی كوردستان كە لەگەل لەوەی  لە رەوشێكی نالەبارو دژواردا هەلگیرسا لە هەمان كاتیشدا كۆكەرەوەی  ھەموو پێكھاتەئایینی ونەتەوەییەكان بووكە لەدەوری ناسنامەیەكی كوردستانی كۆیكردنەوە كەئەمەشیان فاكتەری بەهێزی سەركەوتنی شۆرش بوو چونكە هەر هەمووان  لە ژێر سەركردایەتی بارزانی نەمر بۆیەك مەبەست وئامانج و لەیەك سەنگەر دا رێكخرابوون كە  دوای ٩ سالی خەباتی شاخ وچەكداریدا لە سایەی قارەمانیەتی پێشمەرگە وحیكمەتی جەنابی بارزانی نەمر رژێمی ئەو كاتی عیراقی ناچار كرد  لەجیاتی شەر بیر لەدانوستاندن ورێكەوتن بكات تا لە ئەنجام دا لە11ئاداری سالی1970  بەفەرمی رێكکەوتنامەیەک مۆربكات بەمەش شۆرشی ئەیلوول بووەیەكەمین شۆرشی  كوردستانی  كەتوانی كۆمەلێك  مافی گرنگ ومێژووی بەدەست بھێنێت

یەكەم جاربوودان  بە مافی ئۆتۆنۆمی و دامەزراندنی دەسەلاتێکی خۆجێی وبەرەسمی کردنی زمانی کوردی دابنێت کەئەم رێککەوتنامەیەش بووەخالێكی وەرچەرخانی گرنگی مێژووی کەسەنگ وکاریگەری خۆی ھەیە بۆھەتاھەتایەكەحكوومەتی عیراق بەرەسمی دانی بەمافەنەتەوەیی ورۆشنبیرییەكانی گەلی كوردستانی دانا بەمەش گەورەیی شۆرشی ئەیلوول وكارێزمایی بارزانی نەمربەدەركەوت ومێژووی پرلەسەروەری گەلەكەمانیشی رەنگین تر كردكەلەسایەی ئەم رێكەوتنامەیە زۆرترین ماف وداخوازی خەلكی كوردستان بەدەست ھات كەسەرەنجام لەسایەی داچوارسال كەوتنەخۆشی وبووژاندنەوەی كوردستان وێرای ئەوەی بەھۆیەوە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرا.


ھەرچەندە بەداخەوەرژێم لەبەلێنەكانی پاشگەزبووەوەكەسەرەنجام  ھەولی لەناوبردنی شۆرشەکەیان داورێكەوتنامە خیانەتكارانەكەی جەزائیریان مۆركردوشۆرش بۆماوەێكی كاتی تووشی نسكۆ بوو بەلام سوپاس بۆخودای گەورە نەیان  توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت  بەوپێیەی شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی جەماوەربووبۆیەش  نسكۆو پیلانەكان نەیانتوانی   بیشكێنن كە دوای ماوەیەكی كەم جارێکی تر بەھەمان ئیرادەوروحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە(26)گولاندارێبوارانی بەوەفای  رێبازی پارتی وبارزانی  پیلانی دوژمنانیان پوچەل كردەووشۆرشی گوڵان بووەدرێژەپێدەری شۆرشی ئەیلوول كەھەردەسكەوت وسەروەرێكیش تائەمرۆش لەكوردستان بەدەست ھاتبێ ئەوابناغەكەی بۆشۆرشی ئەیلوول وجەنابی بارزانی نەمردەگەرێتەوەكەرێكەوتنامەی11ی ئادارسەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی كوردستانیان بووو لەوكاتەوە بناغەكەی بۆداندرا.كەئازادی ئەمرۆی كوردستان وپێشكەوتنە سیاسی وئیداری ودبلۆماسیەكان بەرھەمەكەن...


لەم یادەداسلاو لە گەورەیی ئەم شۆرشەیە كە چەتری كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتە ئایینی  و نەتەوەییەكانی كوردستان بووسەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی خەلكی كوردستانە...
سلاوودروودبۆگیانی پاكی هەلگیرسێنەری شۆرشی ئەیلوول و دامەزرێنەری قوتابخانەی كوردایەتی بارزانی نەمر.
سلاووتەمەن درێژی بۆ سەرۆك مسعود بارزانی كێوە ھەرە بەرزەكەی كوردستان .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.