Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:41

مەترسی کۆرۆنا و پرسیارە بێ وەڵامەکان

چەند رۆژێک پێش ئێستا نوێنەری شاری مەشهەد لە پەڕلەمانی ئێران ئاشکرای کرد
ئاسۆ حاجی
100%

 

رۆژ بە رۆژ ژمارەی توش بوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز دەبنەوە،بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە خراپتر بوونی دۆخەکە تا ڕادەی گەیشتن بە کارەساتێکی مرۆیی واتا لە دەست دەرچوونی دۆخەکە و ئەگەری توشبوونی ژمارەیەکی ئەوەندە زۆر کە نەخۆشخانەکان پێیان رانەگەن و بەوەش رێژەی مردن یەکجار زۆر بێت،لەگەڵ ئەو هەموو پەرسەندنە مەترسیدارانە بەڵام هیچ لایەن و دەزگایەک خۆی لێ بە خاوەن نەکردووە و بەدواداچوونیان بۆ هۆکارەکانی گەڕانەوەی کۆرۆنا بەو توندیەوە نەکردووە،نە پەڕلەمان و نە حکومەت و نە ناوەندە مەدەنیەکان و نە دەزگاکانی میدیا! پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی ناویان هێندرا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسیارانە بکەن و چیدیکە بێ وەڵام نەمێنەوە چونکە وەڵام نەدانەوەیان دۆخەکە خراپتر دەکا و هێشتا دەرفەت دەهێڵێتەوە کە رەشی تەندروستی و چارەنووسی خەڵک بە سیاسی و حیزبی بکرێ.

 

- کێ بڕیاری کشانەوەی تیمی تەندروستی دا لە دەروازە سنووریەکان بەتایبەتی دەروازەی پەروێز خان،خۆ سەرۆکی تیم و ئەندامەکانی دیارن،فەرمانگەی تەندروستیش بارەگاکەی لەناو سلێمانیە،بۆچی بەدواداچوونی بۆ نەکرا،بۆ ناکرێ.

- ئەو کەسانەی پێ پشکنین گەڕاونەتەوە سلێمانی خۆ ناو و ناونیشانیان و ژمارەی تەلەفۆنەکانیان دیارە کە وەڵامی فەرمانگەی تەندروستی نادەنەوە و ناچن پشکنین بکەن و بە ئازادی و بەبێ منەتیش دەسوڕێنەوە،بەڵام دەزگایەکی میدیایی نە ژمارەی کەسەکانی بڵاوکردەوە نە باسی هەبوونی کرد!

- چەند رۆژێک پێش ئێستا نوێنەری شاری مەشهەد لە پەڕلەمانی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو،زیاتر لە 36 ملیار دۆلار و 80 تۆن زێڕ بردراوەتە شاری سلێمانی لە عێڕاق،نە میدیایەک هەواڵەکەی بڵاو کردەوە،نە کەسێک پرسیاری کرد ئەو پارە و زێڕە بۆ هاتە سلێمانی و چی بەسەر هات! یەک پەڕلەمانتاریش لە بەغدا داوای نەکرد لێژنە پێک بێت و بەدواداچوون بکرێ.

 

- ئازادی بێکاران یان ئازادی کۆمەنیست زیاتر لە بیست و هەشت ساڵ لە هەموو کەس زیاتر رەخنەی لە حکومەت دەگرت و لە هەموو خۆنیشاندانەکانی دژی حکومەتی بەشدار دەبوو،بەڵام رۆژێک بەر لەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لە دەست بدات و لە ژێر ئامێری هەناسەدان گوتی لە دۆخێکی خراپ دام و داوای لە خەڵک کرد خۆی بپارێزێ و کۆرۆنا بە جدی وەرگرن،سەدان خەڵک ڤیدیۆ و وێنەیان بڵاوکردەوە و هەزار جوێنیان پێدا و سوکایەتی نەما پێی نەکەن،کە مردیش کەس پرسیاری نەکرد ئاخۆ بە ڤایرۆسی کرۆنا مرد یان لە خەفەتی ئەو هەموو بێڕێزیەی پێی کرا؟

- هەموو خۆنیشاندانەکانی لە دژی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییەکانی دیکە سەردێڕی میدیاکانن،بەڵام دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو خۆنیشاندەرانە و ئازاردان و سوکایەتی پێکردنیان چونکە تەنها ناوی حیزبە دەسەڵاتدارەکەی سلێمانیان هێناوە کەسێک باسی نەکردن!

- ئاودیو کردنی دەیان کرێکار لە ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی سلێمانی بە قاچاغ،چونکە بە هەرزانتر کار دەکەن،هەروەها لە ئاودیوکردنیان ژمارەیەک بازرگانی سیاسی قازانج دەکەن،کەسێک بەدواداچوونی نەکرد و نەیگوت ئەگەر یاساش دەشکێنن دژی رێنماییە تەندروستیەکان مەبن چونکە خەڵک دەمرێ.

- بە پێچەوانەی عادەتی خۆیان رۆنامەوانێک،دەزگایەکی میدیایی ژمارەی ئەو گەشتیارە عارەبانەی بڵاونەکردەوە کە بۆ پشووی جەژن هاتبوونە سەیرانگەکان،بەبێ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێ،کەسێک وەک هەموو جار نەیگوت زۆرترین رێژەی گەشتیاران بۆ ئەو جەژنە روویان لە سلێمانی کردوە و وەک دەسکەوتێک هەژماری بکەن!

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.