خۆپیشاندان دیارده‌یه‌كى یاسایى و ئاساییه، له‌هه‌رێمى كوردستانیش به‌پێى یاسا ئه‌م بابه‌تە رێكخراوه، له شاره‌كانى كوردستان بهههولێرى پایته‌خته‌وه زۆرجار چین و توێژه‌كان بۆ داواكردنى مافه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه، هه‌ر له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌دا كاسبكاران بۆ كردنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان چه‌ندین گردبوونه‌وه‌یان له هه‌ولێر و شاره‌كانى دیكە ئه‌نجامدا.
به‌نده كه بهرپرسىێکی پارتی بووم لە هەولێر، به كرده‌یى له‌گه‌ڵ داخوازى كاسبكاراندا بووین و چه‌ندینجار كاسبكارانى پیشه‌سازى باكوور و باشوور رۆن گۆڕه‌كان و ده‌ڵاڵخانه و دانیشتووانى قه‌ڵات و مریشكفرۆشان و له‌نگه‌فرۆشان تایه‌فرۆشان زۆرترین خۆپیشاندانیان ده‌كرد، ئێمه‌ش نه‌ك هه‌ر پاڵپشتیان ده‌بووین به‌ڵكو كادرانى پارتیمان له پێشه‌نگى ئه‌م كاسبكارانه ده‌بوون بۆ دابینكردنى كاسبى و شوێنى شیاو بۆیان.
زۆربه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه‌ى باسم كردن له‌ژیاندا ماون، ده‌كرێت شاهێدى بده‌ن هه‌ندێ جاریش به‌رپرسانى خۆمان له حكومه‌ت ره‌خنه‌شیان لێمان ده‌گرت، به‌ڵام سه‌نگه‌رى خه‌ڵكمان چۆڵ نه‌ده‌كرد. ئێستاش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به حه‌قیقى به‌رگریكار و خه‌مخۆر و پارێزه‌رى هه‌موو مافه‌كانى فه‌رمانبه‌ران وكاسبكارانه.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى واقیعیانه‌ى بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان له رووى دارایى به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و كوردستانیشدا هاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن یان كه‌سانێك پێانوابێت ئه‌وان فریشته‌ن و بێ كه‌موكورتین، ئه‌وا بێگومان شتى وا نییه.
به‌به‌ڵگه ده‌سه‌لمێندرێت زۆر یان كه‌م، ئه‌مانیش به‌شێكن له‌هه‌ر كهماسیهك كه له رابردوودا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ دوور له سندوقى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به‌مه‌رامى لێدانى سیاسى جوڵهجوڵێك بكه‌ن بۆ تێكدانى ئارامى، ئه‌وا پێویسته ورد بن و لێكدانه‌وه‌ى باشتر بكه‌ن و ساڵانى رابردوو بێننه‌وه پێش چاو ى خۆیان.
ساڵى 2009 له‌گه‌رمه‌ى په‌یدابوونى ئۆپۆزسیۆنى كوردستان ژماره‌یه‌ك خۆپێشاندانى ئه‌نجامدران. پرسیاریان له‌خه‌ڵكى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست ده‌كرد بۆ چى خۆ پێشاندان ناكه‌ن...؟ ئه‌وكات له‌بیرمانه كاسبكاران و كه‌سایه‌تییه‌كانى هه‌ولێر له‌وه‌ڵامدا ده‌یان گووت "بۆ كێ و له پێناو كێ دژى كێ خۆپێشاندان بكرێت، ئێمه نابینه ئامرازى ده‌ستى هیچ لایه‌نێكى سیاسى دژى لایه‌نێكى تر".
ساڵى 2011 هه‌ندێك لایه‌نى كوردستانى ویستیان هاوشێوه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى له كوردستانیش بەناو "راپه‌رین و خۆپیشاندان" ئەنجام بدرێت، هه‌مان خوێندنه‌وه‌ى وڵاتانى میسر و تونس و لیبیا و سوریا و هتد... ده‌كرد به دروشمى سه‌یر و مه‌به‌ستى سیاسى و به‌بێ هیچ لێكدانهوى زاتى و مه‌وزوعى بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌داخه‌وه رووداوه‌كانى 17 شوباتى لێكهوتهوه، رۆژى هه‌ینى 22 شوبات دانرا بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به حكومه‌تى ئه‌وكاتى هه‌رێم بێت و ئیتر له‌هه‌موو شاره‌كان ده‌قه‌ومێ له‌هه‌ندێ شارى عێراقیش ده‌هۆڵى راپه‌رین لێده‌درا، مه‌به‌ستى بنه‌ڕه‌تیش شارى هه‌ولێر بوو، به‌ڵام خه‌ڵكى هه‌ولێر نه‌ك ئاماده‌نه‌بوو بچێته بارى گه‌مه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو هه‌ولێر خۆپێشاندانى به‌شێوه‌ى ئاهه‌نگ و خۆشى و په‌یام ده‌ربڕى، بۆئێوارهكهى ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكى شار، بهئاڵاى كوردستانه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌وره‌ترین شكستیان به‌خه‌یاڵ پڵاوهكان هێنا.
ئه‌وكات له رۆژنامه‌ى (شرق الاوسط) نووسرا بوو (في جمیع محافظات العراق یوم الغضب ولكن فى اربیل یوم الفرح).
جا بۆ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ك خۆپێشاندانى بێلایه‌ن و دوور له مه‌به‌ستى سیاسى هه‌ركات پێویست بێت هه‌ولێر خۆى ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ساڵى 2011 دووباره ده‌بێته‌وه.