Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:51

جیاوازی کازمی لەگەڵ زورفی و عەلاوی

یەکگرتووی و یەک هەڵوێستی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان بەرهەمەکەی شکست پێهێنانی هەوڵی نەیاران و سەرخستنی خواستی یاران بوو
ئاسۆ حاجی
100%

زۆر بە کورتی مستەفا کازمی بەشێک نەبووە لەو هەوڵانەی لە دژی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە دراون هەر لەو کاتەی مالیکی بڕیاری بڕینی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستانی دا تا بە هەوڵە داگیرکاریەکانی عەبادیەوە دەگات.
کازمی بەر لە عەلاوی شانسی ئەوەی هەبوو کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ رابسپێردرێ بەڵام چەند هێزێکی شیعە بە دنەدانی عەبادی کازمیان لە ناو پەڕلەمانتاران و شەقامی عەرەبی شیعی وەک پاڵێوراوی بارزانی دەیانناساند،ئەوە و دژایەتی چەند گروپێکی میلیشیایی شیعە بوونە هۆی دواخستنی ئەو راسپاردنە.
عەبادی و سەدر بەر لە سەرۆک کۆمار دووجار توشی شکستێکی زۆر گەورە بوونەوە کە بە دڵنیایەوە لە هەڵبژرادنی داهاتوو باجەکەی دەدەن،ئەو دوو کەسە بە رێکەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ بەرهەم ساڵح بۆ راسپاردنی کەسایەتیەکی گوێڕایەڵی ئەوان و لەبەرامبەردا وەزیرە کوردەکان ئەو بەربژاریان بکات،بەڵام ئەو رێکەوتنە دووجار شکستی هێنا و ئەوەی بۆ کورد و هەرێمی کوردستان گرنگە لە پاشەکشێ کردنی دەسەڵات و قسەی عەبادی کەسایەتیەکی وەک کازمی دێتە پێشەوە کە بەردەوام بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوە.


راسپادرنی کازمی زۆر جیاوازترە لە راسپاردنی زورفی و عەلاوی چونکە کورد قسە و رای هەبووە لە دەست نیشان کردنی و بەر لە راسپاردنیشی لە هەولێرەوە گلۆپی کەسکی بۆ هەڵکرا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی نۆ راگەیاند،دوای مەراسیمی راسپاردنیشی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی راسپاردنیان لێکرد،کازمیش لە یەکەم کاریدا وەک راسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی وەزیران بە زمانی کوردی بەڵێنی ئایندەیەکی باشتری دا.


یەکگرتووی و یەک هەڵوێستی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان بەرهەمەکەی شکست پێهێنانی هەوڵی نەیاران و سەرخستنی خواستی یاران بوو،ئەگەرچی هەندێک بۆرە کوردی پەڕلەمانتار لە بەغدا ببوونە بەشێک لەو هەوڵانەی کاریان بۆ بڕینی ئەو بەشە پارەیە دەکرد کە بۆ تەواوکردنی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەنێردرێ تا وەک کارتی فشار بۆ ملکەچ بوونی هەرێمی کوردستان بەکاری بێنن،بەڵام سەری نەگرت و بایەکەی ئەوجارەش بە پێچەوانەی خواستی کەشتی بەرژەوەندیەکانیان هەڵی کرد.


ئاماژەکان سەرکەوتنی کازمی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نیشان دەدەن کە ئەوەش قۆناغێکی نوێی سیاسی لە بەغدا دروست دەکا هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە زیاتر بە ئاراستەی هەماهەنگی و لێک تێگەیشتن دەچێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەورەتر کردنی رووبەری لێک تێگەیشتن و هاریکاری.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.