Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:53

خراپترین جۆری سزادانی منداڵ

سێ هەنگاو بۆ جێگرەوەی سزادان
100%

خراپترین جۆری سزادانی

مندال ۱_ لێدانی جەستەی ئەمەیان باوترین جۆری سزادانە کە لە لایەن دایك و باوك و ئەندامانی خێزان (سەرەرای قەدەغەکردنی لێدان لە قوتابخانە) بەلام ئێستاش لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکان ئەو جۆرە سزایە ئەنجام ئەدرێت بەرامبەر قوتابیان لە لایەن مامۆستاکانەوە دەرهاوێشتە سەرەتایەکانی ئەم جۆرە سزادانە بریتین لەوەی مندالێکی گۆشەگیر و بیرۆکە نەرێنی بەرهەم دێنێت و کەسایەتێکی بیرۆکە و رەفتار بەدکار بێت

 ۲_ هاوارکردن ( قێژاندن ) ئەمجۆرە سزادانە زیاتر دوای ئەوەدێت کاتێك دایك و باوك کێشەیەك لەنێوانیانا روودەدات ناتوانن چارەسەری کێشەکەیان بکەن بە بچوکترین رەفتاری مندال یا قسەکردنی لەو نێوەندە بەسەریا هاواردەکەن ، کاتێك مندال لەو نێوەندەیا بەهۆی هاوارکردن بێدەنگ دەبێت دایك و باوك وا ئەزانن ئەمە چارەسەری رێگری کردنە لە بیرۆکە هەلە و رەفتارە هەلەکانی ، بەلام بێدەنگی مندالەکە لەترسی رونەدانی توندوتیژی جەستەی بێدەنگ یا ئەگری ، کە دەرهاوێشتەکانیشی بریتین لەوەی کەسایەتی مندال لاواز بێت و بەرەو دارمان ئەروات ، ترسی هەمیشەی لە دەرونیا ئەروێنی

 ۳_بەند کردن (زیندانی) کردن ئەم سزادانە ئەگەر کاتیشی چەند کەم بێت بەلام کاریگەریەکانی لەگەل تەمەنی مندال گەشە ئەکات ، لەوانەیە ترسناکترین جۆری سزابێت بەتایبەتی کاتێك مندال لە شوێنێکی تەنگ و تاریك بەند بکرێت ، لەوکاتەدا مندال ئەگرێت و هاواردەکات لە دەرگا ئەدات تەنها بۆ رزگار بوون پەشێمان ئەبێت لەو کارەی نەك شتێکیتر کاریگەریەکانیشی بریتین لە مندالی تۆلە سەند و پر لە رق و کینە

 سێ هەنگاو بۆ جێگرەوەی سزادان

 ۱_کاتێك مندالێك قسە یا رەفتارێکی هەلە ئەنجام ئەدا سەرەتاترین رێگە بۆ رێگریکردن لەو کارە گۆرینی روخسار و تۆنی دەنگە ئێمە زۆرجار ئەمە ئەنجام ئەدین بەلام بەهۆکاری ئەوی بەردەوامنابین لەسەری پەنا ئەبەین بەر سزادان ، کاریگەریەکەی نامێنێت

٢_ ئاگادارکردنەوە ، لە خالی سێەم باسی پاداشت و سزا دەکەم بەلام پێش ئەوە پێویستە مندالەکەت ئەگادار بکەیتەوە لە رەفتار و قسەی هەلە ، بۆ نمونە کاتێك مندالێك هەلەیەك ئەکا ئەتەوی رێگری لەو هەلەیەی بکەی ، وە بریاریش وایە کۆتای هەفتە بیبەی بۆ شاری یاری یا سەردانی مالێ هاورێی، ئەتوانی بەوە ئاگاداری بکەیتەوە کە ئەگەر بەردەوامبێت لەسەر ئەو هەلەیەی لە شاری یاری یاریەکانی بۆ سنوردار ئەکەی بە رێژەێکی کەم یان سەردانیکردنەکەی بۆ لای هاوریێ چەند کاتژێرێکی کەم دەبێت

 ۳_ پاداشت و سزا ، باوترین و کاریگەرترین هەنگاوە بۆ رێگری کردن لە قسە و رەفتاری هەلەی مندالەکان ، کاتێك مندالێك لەسەر کارێکی باش بەردەوامە یان بەقسەت ئەکات پێویستە پاداشتی هەفتانە یا مانگانە یا دوای کۆتای قوتابخانە بە دەرچون لە وانەکانی پاداشت بکرێت سزادانیش پێچەوانەی رەفتار و قسە باشەکانی پێویستە سزادان هەبێت بەلام دور لەو سێ جۆرە سزایەی کە لەسەرەوە باسمانکردوە ، سزدان بە پاداشت نەکردن ئەکرێت ، یا کەمکردنەوەی پارەی رۆژانە یا کەمکردنەوەی رۆیشتن بۆ شاری یاری یا ئەو یاریانەی لە مالەوە ئەیکات بەهیوای پەروەردەکردنێکی تەندروست

ئامادەکردنی توێژەری دەرونی

ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د پیرانی 

تەندروستی

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.