Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 20:18

ھەر شۆفێرێکی تاکسی و گواستنەوەی گشتی و سەرنشینەکانییەوە، پابەندی رێنماییەکان نەبن سزا ده‌درێن

هاتوچۆی هه‌ولێر: ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن
کوردستان TV
100%

ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە سبەی رۆژی یەكشەممەوە ھەر شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی و سەرنشینەكانییەوە.

پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن.
 بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
 لە رۆژی یەکشەممە سیی و یه‌كی ئایاری دووهه‌زار و بیسته‌وه‌، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێنێ.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.