Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:32

له‌ تورکیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ نێوان حه‌وت پارێزگا هه‌ڵگیرا

خاڵه‌كانی پشكنین هه‌ڵگیرا
کوردستان TV
100%


له‌ توركیا سنوورداركردن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ حه‌وت پارێزگا هه‌ڵگیرا و هاتوچۆ به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ ده‌چێت.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ رێگه‌ی رێنمایی تازه‌وه‌ سنوورداركردنی هاتوچۆی له‌ حه‌وت شاری هه‌ڵگرت و له‌ ناویشیاندا شاری ئه‌رزروومی باكووری كوردستان، هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌، هاووڵاتییان له‌ رێگای ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌م شاره‌.

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی پۆلیس له‌ خاڵه‌كانی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا رێوشوێنی ئه‌منییان گرته ‌به‌ر و دوای پشكنینی ئۆتۆمبێل، سه‌یركردنی ناسنامه‌ و پێوانی پله‌ی گه‌رمییان یه‌ك به یه‌كی هاووڵاتییان رێگه به‌ تێپه‌ڕینیان درا. ‌

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.