له نێوان یاریگار هه‌رده‌م كاروكاردانه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و خۆش و ناخۆش له‌نێوان یاریزان رووده‌ده‌ن ،له فه‌ڕه‌نسا یاریزانێك به‌هۆی گازگرتن له ئه‌ندامی نێرینه‌ی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له یاریكردن سڕكرا.
له خولێكی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، له یارییه‌كی تۆپی پێدا یاریزانێك گاز له ئه‌ندامی نیرینه‌ی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر گرت و به سه‌ختی برینداری كرد‌و به‌په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایان كردووه له یاری نێوان تێرڤییه‌و سۆیتریچ یاریزانێك گاز له ئه‌ندامی نێرینه‌ی یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به‌م هۆیه‌وه ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له سه‌رجه‌م چاڵاكییه‌كان سڕ ده‌كرێت، ئه‌و یاریزانه‌شی بریندار بووه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ماڵه‌وه خه‌وێنراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك بووه له شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كه‌ی یارییه‌كه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سڕكراوه
ژێده‌ر/ زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.