موساسیر په‌رستگای خواوه‌ندی خالدیه له هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پیش زاین له كوردستان، كه بوبووه ناوه‌ندیكی ئاینی لای دانیشتوانیی كۆنی كوردستان و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری. له ساڵی 714 پیێش زاین سارگۆنی دووه‌م پاشای ئاشوری هێرشیدهكاته سه‌ر ئه‌م پهرستگایهو تاڵانی ده‌كات و كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌گوازێته‌وه، بۆ پایته‌خته‌كه‌ی خۆی له خرسباد، له سه‌ده‌ی نۆزده له‌لایه‌ن تویژه‌ره ئه‌وروپیه‌كانه‌وه پایته‌ختی ئاشورییه‌كان دۆزرایه‌وه‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دۆزرانه‌وه كه به‌ر له 2732 ساڵ به تاڵان بردراون.
به پێشبینی زۆربه‌ی شوێنه‌وارناسان و شاره‌زایانی مێژوو، پێشبینی ده‌كرێت په‌رستگای موساسیر بكه‌ویته ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ده‌ڤه‌ری سۆران، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان وایه له ناوچه‌ی ڕه‌بت له سه‌رده‌شتی رۆژه‌هه‌ڵاتی كوردستان بێت.
هه‌روه‌ك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو چه‌ندان تیمی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و بیانی و ناوخۆی كوردستان، له ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌سنوری سیده‌كان، به‌شوێن شاری موساسیر پایته‌ختی ئۆڕاڕتییهكاندا گه‌ڕاون و به‌رده‌وامیشن، هه‌روه‌ها به‌شێك له شاره‌زایانی مێژوویی و شوێنهوارسانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و باوه‌ڕه‌دان موساسیر هه‌مان موجێسه‌ری ئێستای ده‌ڤه‌ری برادۆسته و پایته‌خت و یه‌كێك له هه‌رێمه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆڕاڕتۆ، له جوگرافیای ئاشوور، ده‌كه‌وێته گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئاشوور و رۆژئاوای رۆینگهی كێله‌شین.
به‌ردی كێله‌شین و شاری مووساسیر ناوه‌ندی په‌رستگای خواوه‌ندی خالدییه‌كان
به‌ردی كێله‌شین شوێنه‌وارێكی مێژووییه كه له‌نزیك ناوچه‌ی كێله‌شین سه‌ربه ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ده‌ڤه‌ری سۆران، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، رۆژهه‌ڵاتی باشووری كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 200 مهتـــر له‌سنووری شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دووره. كه‌چی ساڵانێكه ئه‌م به‌رده شوێنه‌واریه له‌كۆتا جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاكان له‌لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئۆرمیه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تائێستاش نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی كێله‌شین له‌سه‌ر رێگای سۆران بۆ شاری شنۆ، له به‌رزایی 2860 مــهتر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا وه به‌رزه، به‌ردی كێله‌شین به‌رزیه‌كه‌ی (1.8) مــــــهترهو پانی 60 سانتیمه‌تره، به نووسینی بزماری (میخی) به دوو زمانی ئوڕاڕتی و ئاشووری له‌سه‌ری نووسراوه، نوسراووی نووسینه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌م به‌رده له (43) ڕسته پێكهاتووه، كه مێژویان بۆ 800 ساڵ پیش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌ر دوو لاكانی نووسین هه‌یه كه لایه‌كی به نووسینی ئۆرارتۆ و لایه‌كه‌ی تریش به‌نووسینی ئاشوری نوسراوه، ئه‌م به‌رده نووسراوه له‌لایه‌ن (ئیشیوینی و مێنۆوا) كه هه‌ردووكیان پاشاكانی خاكی (تۆشیبا) بوونه، ئه‌م به‌رده نووسراووهیان وه‌كو دیاریه‌ك به خالدی، خواوه‌ندی شاریمۆساسیر داووه، كاتی خۆی ناوه‌ندی په‌رستگای خـــواوهنـــــــدی خالدییه‌كان بوو له‌ڕواندز له‌گه‌ڵ تۆبزاوا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه (كێله‌شین)ی به جیهان ناساند (شۆڵتز) شوێنه‌وارناسی ئاڵمــــــــانی بوو كه له‌ساڵی (1829)ز ئه‌م شوێنه‌واره‌ی دۆزیه‌وه".
ناوه‌رۆكی ئه‌م به‌ردنووسه وا لێك دراوه‌ته‌وه : (میهر كبوسی ئیشپوئینی و منۆئا) كه هه‌ر سێكیان له پاشاكانی وڵاتی توشپا بوونه ئه‌م بهردنووسهیان به(خالدی) پاشای ووڵاتی تازه دامه‌زراوی خالدییه پێشكه‌ش كــردووه، ده‌وڵه‌تی ئورارتوو به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كان داده‌نرێت كه له 900 ساڵ پێش زاین تا 600 ساڵ پێش زاین ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته ده‌ست و له ناوچه‌كانی باكورو به‌شێكی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌رمینیا فه‌رمانڕه‌وای یان كردووه و ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوویان له‌ناوچه‌كه دامه‌زراند و خاوه‌نی زمان و نووسینی تایبه‌تی خۆیان بوون كه زمانی حوری پێ ده‌ووترێت جیاواز بوه له زمانی ئاریایی و سامی، چـه‌ندین ده‌قی نووسینیان لێ به‌جێ ماوه له‌ناوچه‌كانی كوردستان وه‌ك میلی كێله شین".
سه‌باره‌ت به ئاینی ئورارتوو فـــره خواوه‌ند بوون، به‌ڵام به‌ناو بانگترن خـــواوهندیان (خواوه‌ندی خـــالدی)ه كه گه‌وره‌ترین په‌رستگای ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ڕهوانــــدوز ده‌ڤه‌ری سۆران، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێساتا ئه‌م شاره ئاینیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چی وێنه‌ی شاره‌كه له‌سه‌ر یه‌كێك له تاته قوڕه‌كانی سه‌رده‌می ئاشوری نه‌خشێنراوه، ناوی ئورارتوو له ناوی زنجیره چیاكانی ئاراراته‌وه هاتووه له باكوری كوردستان هه‌ندێك جاریش ئه‌م ده‌وڵه‌ته به ده‌وڵه‌تی وان ناو ده‌برێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان نزیك ده‌ریاچه‌ی وان بووه، دوای به‌هێزبونی ئیمپراتۆریه‌تی ماد له‌لایه‌ن كهیخوسرهوهوه له‌ساڵی 593پێش زاین وه‌ك هه‌رێمێك كه‌وتنه ناو سنوری ئیمپرتۆری ماد تا 550 پ.ز ...
به‌ناوبانگ ترین پاشاكانیان (منوا ڕۆسا، ئیشپوئینی، ئارگیشی یه‌كه‌م) پادشایه‌كی كورد به ناوی (ئارگیشتی یه‌كه‌م) له 785 تا 763 پێش زاین, شه‌شه‌م پادشای ده‌وڵه‌تی ئورارتوو ...
نووسراوه وهرگێڕاوهكهی سه‌ر به‌ردی كێله‌شین:
كاتێك (ئیشپوینی) كوڕی (ساردور) پاشای گه‌وره، پاشای به‌هێز، پاشای جیهان، پاشای وڵاتی (نایری) سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی شاری (تووشیباشار) و (مه‌نوا) ی كوڕی، بۆلای خودای (خالدی) له شاری (مووساسیر) و بۆ ئه‌م په‌رستگه به‌رزه‌ی كه بۆ خودای (خالدی) بینا كرابوو هاتن، (ئیشپوینی" كوڕی "ساردور") ئامرازی به نرخی شه‌ڕ و ره‌وه‌ی جوانی هێناون، (ئیشپوینی) كه‌ل و په‌لی مه‌فره‌غی و ده‌فری مه‌فره‌غی هێناون. (ئیشپوینی ) ره‌وه‌ی زۆری هێناون".
هه‌مووی ئه‌م دیارییانه‌ی دووباره بۆ په‌رستگه داناون. (ئیشپوینی) ته‌واوی ئه‌م دیارییانه‌ی له به‌رامبه‌ر دوازده (خالدی) بۆ به‌رده‌وامی ژیانی خۆی، پێشكه‌ش به خودای (خالدی) ده‌كا...
(ئیشپوینی) به نیشانه‌ی خێر، 1112 مانگا 9120 مه‌ڕ و بزنی قه‌ڵه‌و و 12480 بزنی قه‌ڵه‌وی بۆ به‌خشین هێناوه. كاتێك (ئیشپوینی) كوڕی (ساردور) پاشای گه‌وره، پاشای به‌هێز، پاشای جیهان، پاشای وڵاتی (نایری) سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی شاری (تووشیبا شار) له به‌ر خودای (خالدی) پاڕایه‌وه، بۆ به‌زه‌یی خودای (خالدی) ئه‌م دواتر (ئیشپوینی) ئه‌م ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌لانه‌ی له رێگای ده‌روازه‌كانی په‌رستگه‌ی خودای (خالدی) دانا. له (مووساسیر) پاسه‌وانه‌كان رهوهكانیان به‌ردابوون یان له پاراستنیان كۆتاییان كردبوو.
له به‌ر ده‌رگای خودای (خالدی) دزیان و فرۆشتیان. ئه‌وه‌یكه له‌م كاته‌دا كه (ئیشپوینی) كوڕی (ساردور) و (منوا) كوڕی (ئیشپوینی) بۆ پاڕانه‌وه هاتنه شاری (مووساسیر) رهوهیهكیان پێشكه‌ش به خودای (خالدی) كرد‌و ئاوایان گوت: هه‌ر كه‌س ئه‌و ره‌وانه له به‌ر ده‌رگای خودای (خالدی) بدزێ، هه‌ر كه‌س ببێنێ كه ده‌یاندزن و خۆیان له تاریكی‌دا ون ده‌كه‌ن.
هه‌ركه‌س كه له ناو شاری "مووساسیر" ده‌ژی و ده‌بیسێ كه ئه‌و ره‌وانه له به‌ر ده‌رگای خواوه‌ندی "خالدی" ده‌دزرێن و له‌گه‌ڵ خــــۆیانیان ده‌به‌ن و پێی ناڕه‌حه‌ت نابێ، خواوه‌ندی "خــالدی" هیچ به‌زه‌ییه‌كی بۆ ئه‌و كه‌سانه نییه و وه‌چه‌ی له سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گرێ، هه‌ر كه‌س ئه‌م نووسراوه‌یه لێره ههڵــــگرێ، هه‌ركه‌س ئه‌م نووسراوه‌یه بشكێنێ، هه‌ركه‌س كه به كه‌سێكی تر بڵێ: بچو ئه‌م نووسراوه‌یه بشكێنه، ته‌واوی خــــواوهندهكانی شاری "مووساسیر"، خواوه‌ندی "خالدی"، خواوندی "هه‌وا" و خواوه‌ندی "هه‌تاو" وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ناهێڵن".
كه‌چی دوای نه‌مانی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان زۆر شوێنی ئه‌و ئه‌و كێله به‌رده به‌فیشه‌ك زیانی پێ گه‌یشت بوو كه له‌بری پاراستنی وه‌ك نیشانه شكێن كه‌سانێك ته‌قه‌یان لدهكرد.
به‌ردی كێله‌شین له‌جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا له‌ساڵی 1984 له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئۆرمیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێران.
بردنی پارچه شوێنه‌واره‌كان نایاساین
یاساناس پشتیوان رزگار ده‌رباره‌ی پارچه شوێنه‌واره‌كان، ئه‌وه ده‌خاته‌روو: كه‌ل و په‌له شوێنه‌وارییه‌كان كه نیشانه و هێمای قه‌ومیی و مێژوویی كۆمه‌ڵگا و موڵك و سامانی وڵاتن پێویستیان به پاریزگاری لێ كردن هه‌یه، بۆ مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌مزی مێژوویی نه‌ته‌وه له‌هه‌ر وڵاتێكدا وه هه‌ر جۆره ده‌ست درێژی كردنێكیش بۆ سه‌ر ئه‌و جۆره كه‌ل و په‌لانه چ بهدزینیان بێت، یا له‌ناو بردنیان بێت ئه‌وا ئه‌چێته ژێر چوارچێوه‌ی تاوان و ڕووبه‌ڕی ڕێكاری یاسایی ئه‌بێته‌وه. جا گه‌ر بێت‌و كه‌ل و په‌له ئاسهوارییهكان له‌لایه‌ن تاقه‌كه‌سێك یا چه‌ند كه‌سێكه‌وه بردرابێت، ئه‌وا به‌پێی یاسای ناوخۆی وڵات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌ر كه‌ل و په‌له‌كان له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه بردرابێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت، جا له‌ده‌ره‌نجامی شه‌ڕ و داگیركردنی وڵاته‌وه بووبێت، یا هه‌ر هۆكارێكیترهوه بێت ئه‌وه ئه‌و كاته بابه‌ته‌كه ئه‌چێته ژێر چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته‌كه مافی هه‌یه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له مێژووییه‌كانی خۆی بكات له‌و وڵاته‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، جا گه‌ر وڵاته‌كه ئاماده‌نه‌بوو به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له ئاسهوارییهكان ئه‌وا ده‌كرێ، په‌نا بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ببردرێت، بۆ مه‌به‌ستی ئیلتزامكردنی وڵاته‌كه و ته‌سلیم كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسهواریهكان, هه‌روه‌ك میصر كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ل و په‌لێكی ئاسه‌وای له‌به‌ریتانیا كرد و گه‌ڕاندیه‌وه وڵاته‌كه‌ی".
ناحیه‌ی سیده‌كان سه‌ربه قه‌زای سۆران، به دووری 144 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، تا پێش ساڵی 1996 به ناحیه‌ی برادۆست ناسراو بووه، سیده‌كان له ئه‌وپه‌ڕی باكووری پارێزگای هه‌ولێره و كه‌وتۆته رۆژئاوای شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، واته سنوره‌كه له كێله‌شین به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌رووی كلتوریشه‌وه به چه‌ندین شوێنی شوێنه‌واری به‌ناو بانگه‌و له‌رووی رووبهریشهوه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌كانی باشوری كوردستان داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش شوێنه‌وارناسه جیهانی و ناوخۆیه‌كان روو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ڕان به‌دوای پارچه شوێنه‌واره‌كان، به‌تایبه‌تیش دۆزینه‌وه‌ی شاری موساسیر، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌م شاره مێژویه ناوه‌ندی په‌رستگای خواوه‌ندی خالدییه‌كان بووه‌و له‌ناوچه‌كه ونبووه
ئا/محه‌مه‌د هه‌سنانی
سه‌رچاوه:
- شوێنه‌وار ناسی
- شوێنه‌واره‌كانی كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.