Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:35

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی بەشە زانستییەکانی خولی دووەمی سیستەمی ڕاستەوخۆی بلاوکرده‌وه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی (١١٩) بەشی زانستی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو بەشە زانستییانەی بڵاو کردەوە کە دەرچوانی پۆلی 12 لە خولی دووەمی سیستەمی ڕاستەوخۆی زانکۆ دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ناوی (١١٩)بەشی زانستی، بڵاو کردەوە، کە دەرچوانی پۆلی دوانزە دەتوانن لە ماوەی دیاریکراودا ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ڕاگەیاندنی ئەم خولەی سیستەمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی بۆ ئەو خوێندکارانەیە، کە نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە و لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتووەتەوە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری داوە بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان سیستەمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی ئەم خولە بۆ ئەو خوێندکارانە بکاتەوە بەتایبەت لەو (١١٩)بەشە زانستییەی کە (٣٦٨١) کورسی خوێندنیان بە بەتاڵی ماوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، بۆ ئەوەش داوا لە ودەرچوانە دەکەین کە لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتووەتەوە و نمرەکانیان لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠)یە لە ڕێکەوتی (٥ تا ٩/١١/٢٠١٧) سەردانی تۆماری سەرجەم ئەو کۆلێژ و زانکۆیانە بکەن کە ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتووە و ناوی خۆیان بۆ پێشکەشکردن تۆمار بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.