Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:18

ڕۆژنامەنووسێکی کورد توانی خەڵاتی مەڵتی میدیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بباتەوە

ڕۆژنامەنووسه‌كه‌ خەڵکی شارى ئیلامى رۆژهه‌لاتى كوردستانه‌ 
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئوسترالیا توانی خەڵاتی ئەمساڵی مەڵتی میدیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بباتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، بێهرووز بووچانی ڕۆژنامەنووس و پەنابەری کورد کە بە (دەنگی مانووس) ناسراوە، خەڵاتی ئەمساڵی مەڵتی میدیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی پێ بەخشراوە.

ماڵپەڕی (یۆرۆرنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووس و پەنابەرە کوردە ئیلامییە لە ناوەندی پەنابەرانی "دوورگەی مانووس" هەڵکەوتوو لە "پایوئاگینە"ی نوێ نیشتەجێیە و نەیتوانیوە لە سیدەنیی ئوسترالیا و لە ڕێوڕەسمی ورگرتنی خەڵاتەکەیدا ئامادە بێت.

بێهرووز بووچانی بەردەوام بارودۆخی پەنابەرانی دوورگەی مانووس ی ڕووماڵ کردووە و چەندان ڤیدیۆی لە ڕەوشی ئەو پەنابەرانە بڵاو کردووەتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردەوە کە ناوەندی پەنابەرانی دوورگەی "مانووس" بە بڕیاری بەرپرسانی ئوسترالیا دادەخرێت، سەرەڕای ئەم بڕیارە هێشتا پەنابەران ئامادە نین ئەو کەمپە بەجێ بهێڵن.

سەرەڕای بڕیاری داخستنی ئەو کەمپە، بەپێی نووسراوەکانی بێهرووز بووچانی لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەو کەمپە پێداویستییەکانی ئاو، کارەبا، خۆراک و دەرمان نەماوە و چرکە بە چرکەش دۆخەکە دژوارتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.