Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:34

ئامێدی هاوکاری هاووڵاتیانی که‌رکوک و مه‌خمور ده‌کات

له‌ ترسی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روویان له‌ دهۆك كردووه‌
کوردستان TV
100%

هاووڵاتیانی سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدی هاوكارییه‌كی زۆر بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركوك و مه‌خمور كۆده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نیشته‌جێی شاری دهۆكن.

به‌شێكی هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری كه‌ركوك و مه‌خمور له‌ ترسی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روویان له‌ پارێزگای دهۆك كردووه‌، هاووڵاتیانی سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدییش كۆمه‌كێكی زۆریان بۆ هاووڵاتیانه‌ كۆكردۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پارێزگای دهۆكیان كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێنداروه‌كان داگیركرد.خه‌ڵكانێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ترسی ره‌فتاره‌ قێزه‌ونه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روویان له‌ ناوچه‌كه‌ی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.