Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:45

مۆرینیۆ رەخنە لە شێوازی یارییکردنی یانەکانی پرێمەرلیگ دەگرێت

مۆرینیۆ رەخنە لە پرێمەرلیگ دەگرێت
کوردستان TV
100%

خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەخنە لە شێوازی یارییکردنی یانەکانی پرێمەرلیگ دەگرێت و هۆکاری کەمی گۆڵ لە خولەکە ئاشکرا دەکات.

مۆرینیۆ بە ماڵپەری فەرمی یانەکەی راگەیاندووە، زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ بە شێوازی بەرگری تووند یاریی دەکەن، زۆربەیان بە پێنج یاریزان لە هێڵی بەرگری و هاوکات  دوو یاخود سێ یاریزانی ناوەڕاست یارییدەکەن، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵ لە یارییەکان کەم بێت.

مۆرینیۆ دەڵێت" پێویستە یانەکان واز لەو شێوازە کۆنە یارییکردنە بهێنێن، تەنیا لە کاتی پێویست پەیڕەوی بکەن، بۆئەوەی چێژی یارییەکان زیاتر بێت.
لێدوانەکەی مۆرینیۆ لە دوای یاریی دێربی لەندەن بوو کە لەنێوان یانەی ئارسیناڵ و چێڵسی بەڕێوەچوو و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.