Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 21:33

پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت کادرێکی هونەری بەرشلۆنە بۆ خۆى راکێشێت

پاریس سان جێرمان كادرێكی هونەری بەرشلۆنە دةبات
کوردستان TV
100%

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گواستنەوەی كادرێكی هونەری یانەی بەرشلۆنەی كردووەتە ئامانج و لەماوەی داهاتوودا دەیباتە پاریس.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت رۆسێل ستۆبۆرد لە یانەی بەرشلۆنەوە بباتە ریزی یانەكەی.

ستۆبۆرد بەرێوەبەری تایبەتمەندە بۆ پەرەپێدانی ئەلیكترۆنی یانەی بەرشلۆنە، بەپێی هەواڵەكەی سپۆرتیش لەماوەی داهاتوودا بەرشلۆنە بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێدەهێڵێت.

لە ئێستاشدا یانەی بەرشلۆنە هەوڵەكانی بۆ جێگرتنەوەی ستۆبۆرد دەستپێكردووە، تاوەكو پەرەی زیاتر بەكارە بازرگانییەكانی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بدات.

یانەی پاریس سان جێرمان هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی نێیمار بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی شكاندو بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی بۆ ریزەكانی گواستەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.