Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 05:47

زیانه‌کانی ئۆتۆمبێلی سه‌رکراوه‌

له‌ به‌ریتانیا داوایان له‌هاوڵاتیان كردووه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ركراوه‌ لێنه‌خورن
ئۆتۆمبێلی
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌رانی بواری ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ به‌ریتانیا داوایان له‌هاوڵاتیان كردووه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ركراوه‌ لێنه‌خورن، چونكه‌ به‌هۆی  بای به‌هێز ئازار به‌گوێچكه‌كانیان ده‌گه‌ێنێت و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنیان.

توێژینه‌وه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی خێراییه‌كه‌ی له‌نێوان (80 – 110) كیلۆمه‌تره‌ له‌یه‌ك كاتژمێر بووبێت ئه‌وا ئازاری زۆر بۆ گوێچكه‌كان هه‌یه‌.

ئێمه‌ش ئامۆژگاری شوفێری ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و كڵاوێك له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ پارێزگاری كردنی گوێچكه‌كانیان ئه‌وا سوودی زیاتره‌ وه‌ك له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئۆتۆمبێل لێبخورن.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.