Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:13

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژەیاسای بودجە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی گرووپێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پڕۆژەیاسای بودجە ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکان پێشێلکارین بەرامبەر بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکوومەتەکەی کردوویانە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی کردوومانە. 

سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولایەک ڕێزی لێ بگرن.

شەوی ڕابردوو، پێنجشەممە 25ـی 05ـی 2023 لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بڕگەی ماددەکانی 13 و 14ـی دەستکاریی کرد کە دژی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵین، کە لەوانەیە بەهۆیەوە بەتەواوەتی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەمبارەیەوە ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ـی 05ـی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردبووەوە کە "ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی دیکەش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکوومەتی سوودانی کراوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.