Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:36

ڕۆژانی داهاتوو تاوەباران و هەورەبرووسکە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوو تاوەباران و هەورەبرووسکە دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی شەممە و دووسبەی یەکشەممە ٢٨ کەشی ناوچەکانمان سەقامیگیر دەبێت، ئەمەش بەھۆی بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی گەرم و شێدار لە دەریای سوور و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست.

ڕاشیگەیاند: دووبارە لە ڕۆژانی 29 و 30ـی مانگ کەشوھەوای ناوچەکە ناجێگیر دەبێتەوە سەرەتاش سنووری باکوری سعوودییە، ئوردن و باشوری سووریا دەگرێتەوە بەشێوەی بارانی بەھێز و بەخوڕ کاریگەری دەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لەھەندێ ناوچەی ئەم وڵاتانەدا.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو کە دواتر کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق درێژ دەبێتەوە ھاوشێوەی ئەم ماوەیە لەناوچەی جیاجیادا بە ڕێژەی دیاری نەکراو ھەورەبرووسکە تاوەباران چالاک دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما باسی لەوە کرد کە تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە زیاتر جێگیر دەبێت و لە ھەفتەی ئایندەوە دەچینە قۆناغێکی نوێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە بەگشتی لە 31ـی مانگەوە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ و بارستەھەوا شێدارانە لەسەر ناوچەکانمان دەکشێتەوە تاوەکو ماوەیەکی نادیار ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکدا جێگیر دەبێت، ئەگەری بارانبارین نابێت، حاڵەتی دیکەش بۆ مانگی داھاتوو ھەیە، بەڵام جێگیر نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.