Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:41

ئاگركردنه‌وه‌ له‌ سلێمانی قه‌ده‌غه‌ كرا

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە و دەباشان لەهەر مەترسییەکی سوتان و ئاگرکەوتنەوە، لیژنەی فریاگوزاری خێرای سلێمانی بڕیاری دا کە ئاگرکردنەوە بەهەموو شێوەیەک لە دارستانەکان و دەوروبەری قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: لەو ڕووانگەیەوە کە ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە گژوگیایەکی زۆر لە دارستانەکان گەشەیان کردووە و ئێستاش بەهۆی وشکبوونییەوە مەترسی ئاگرکەوتنەوەی تێدا زۆرە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و گەشتیاران دەکەین، لە کاتی سەردانی سنووری دارستانەکانی گۆیژە و ئەزمڕ و دەباشان و هەڕووتە بەهیچ شێوەیەک ئاگرنەکەنەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد هاوکاری و رێنمایی گەشتیارە عەرەب و بیانییەکان بکەن پابەندی ئەو بڕیارە بن و ئاگر نه‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هەمووان هاوکار بین لە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان.

له‌ كۆتاییدا داواشی لەو کەسانە كرد كه‌ جگەرەکێشن، دڵنیاببنەوە لە کوژانەوەی جگەرە و نێرگەلەکانیان تا نەبنە هۆی زیان گەیاندن بە دارستانەکان و تووشی کێشەی یاسایی نەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.