Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:26

له‌ كه‌ركووك 188 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون

کوردستان TV
100%

له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری كه‌ركووك به‌هۆی خۆڵبارین و خراپی كه‌شوهه‌واوه‌ 188 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی تۆز و خۆڵ ڕووی له‌ شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ و داخیلی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ته‌نیا له‌ شه‌وی ڕابردوو 155 كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ و داخیلی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.

له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش‌ 33 كه‌سی تر تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ و ئه‌وانیش داخیلی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌كه‌‌ تا ئێستا له‌ شاری كه‌ر‌كووك درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ كه‌مێك كه‌شوهه‌وا باشتر بووه‌ و تۆز و خۆڵ كه‌متر بووه‌ته‌وه‌.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.