Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:10

ئه‌مشه‌و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانبارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی گوتی: بارستە ھەورێکی چالاکی ھەورەبروسکە لە کاتەکانی پاش نیوەرۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق چالاک بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: پێشبینی ده‌كرێ لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ئەم ھەورانە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و مووسڵ بگرێتەوە و بارانێکی کەم هه‌روه‌ها لە ھەندێ ناوچە تاوەبارانی مامناوەند بۆ بە خوڕ ببارێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌شی دا كه‌ ئەگەر ھەیە درەنگانی شەو ئه‌م بارانه‌ بەلاوازی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و سلێمانیش بگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.