Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:54

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خۆشی تۆمارکردنی گۆڵ "سوجدە"ی برد

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لەئێستادا یاری بۆ یانەی نەسری سعوودی دەکات لە دوای تۆمارکردنی گۆڵێک "سوجدەی سوپاسگوزاری" برد.

لە میانی 28مین هەفتەی خولی تۆپی پێی سعوودیەدا، یانەی نەسر رووبەڕووی یانەی شەباب بووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ لە خولەکی 59ی یارییەکەدا، گۆڵێکی تۆمار کرد و بەو گۆڵەش یانەی نەسر بە ئەنجامی 3-2 بووە براوەی یارییەکە.

رۆناڵدۆ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە لە خۆشیدا "سوجدەی سوپاسگوزاری" برد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.