Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:22

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینار بوو.
هەروەها لەشاری هەولێر- یش نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 146 هەزار و 800 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 146 هەزار و 750 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.