Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:38

ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی ئیسرائیل دەداتەوە 

کوردستان TV
100%

ئێران جەختی لەوە كردەوە كە بە ئامانجكردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە واتای هەڵگیرسانی شەڕێكی بەرفراوان دێت و بەرپرسیارێتیەكەش دەكەوێتە ئەستۆی ئەو وڵاتەوە. 
بەرپرسێكی ئێرانی، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی جەزیرە ڕایگەیاندووە، دەبێت جیهان بزانێت هیچ هێڵی سوور لە وەڵامدانەوەی تاران بۆ ئیسرائیل نییە.
هەروەها گوتی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات پاساو بۆ هێرشەكانی بۆ سەر سوریا بهێنێتەوە و ترسی ئەوەی هەیە دیمەشق بە هاوكاری ئێران بەرگری ئاسمانی خۆی بەهێزتر بكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئیسرائیل لاوازییەكی ناوخۆیی بێ وێنە بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵدەدات بەهێز دەربكەوێت.
دوێنێ سێشەممە، هێرتسی هالیڤی ، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل توانای لێدانی ئێرانی هەیە ئەگەر پێشكەوتنی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا ببێتە هۆی پێشكەوتنی نەرێنی لە ناوچەكەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.