Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:48

پزیشكێك زیانبەخشترین ماددە بۆ مێشك ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

دكتۆر یلینا ئیگۆرینێڤا، پزیشكی تازەلەدایكبووان ڕایگەیاند، خواردنەوە وزەبەخشەكان و دەرمانی هێوركەرەوە زیان بە كاركردنی مێشك دەگەیەنن.
ئەو پزیشكە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕێژەی بەرزی كافاین لە خواردنەوە وزەبەخشەكاندا زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
ئەو دەڵێت: پێكهاتەكانی خواردنەوە وزەبەخشەكان كاریگەرییەكی بەهێزیان لەسەر زۆرێك لە ئەندامەكانی لەش هەیە، ئەمەش وادەكات كەسەكە هەمیشە بەدەست فشاری دەروونییەوە بناڵێنێ، لەژێر كاریگەری ئەو پێكهاتانەشدا تێكچوونی خەو و زیادبوونی توڕەبوون ڕوودەدات، بەو هۆیەشەوە كەسەكە تووشی كەمبوونەوەی ئەدای كاركردن و كێشەكانی خەو و تەركیز و سەرنجدان دەبێتەوە، لەوانەش حاڵەتەكە گەشە بكات بۆ ئاڵوودەبوون.
هەروەها ئەو پزیشكە جەخت لەوە دەكاتەوە كە خواردنی دەرمانی هێوركەرەوە بەبێ ڕەچەتەی پزیشك، مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.