Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 08:32

مارچینیاك-ی پۆڵه‌ندیی یاری كۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات

کوردستان TV
100%


 ناوبژیوانی پۆڵەندیی، سیمۆن مارچینیاک یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەبات کە لە ئیستانبوڵ لەنێوان مانچستەر سیتی و ئینتەرمیلان-دا بەڕێوەدەچێت.
ناوبژیوانی پۆڵەندیی، سیمۆن مارچینیاک یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ ساڵی 2023 بەڕێوەدەبات کە لە ئیستانبوڵ لەنێوان یانه‌كانی مانچستەر سیتی و ئینتەرمیلان-دا بەڕێوەدەچێت.
دوای یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022، سیمۆن مارچینیاک یاری کۆتایی گرنگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ یانه‌كان، به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ پاوڵ سۆکۆڵنیکی و تۆماس لیستکیویز ده‌بنه‌ یاریدەدەری مارچینیاک، هه‌روه‌ها تۆماس کویاتۆڤسکی وەک یاریدەدەری ناوبژیوانی بۆ كاری ڤیدیۆ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بێت، هاوكات ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکە ئیستڤان کۆڤاچی رۆمانی دەبێت.
یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رۆژی شه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یران لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ له‌نێوان مانچستەر سیتی و ئینتەرمیلان-دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.