Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 18:30

لە هەولێر و بەغدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ،دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100دۆلار  بە 145 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، نرخی 100 دۆلار بە  146 هەزار و 900 دینار بوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 100 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتە 146 هەزار و 50 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.