Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 19:04

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارێکی تورکیا ڕووی داوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا ڕووی دا.

کاتژمێر 03:46 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی 05ـی 2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا ڕووی دا، سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا چەقی بوومەلەرزەکە، قەزای سایمبەیلی سەر بە پارێزگای ئادانا بووە و لە قوڵایی 6.67 کیلۆمەتردا ڕووی داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.