Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:28

لەهێرشێكدا 6 سەربازی ئێران لەسەر سنوورەكانی پاكستان كوژران

کوردستان TV
100%

بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی ئێران، لەهێرشێكدا 6 سەربازی ئێران لەسەر سنوورەكانی پاكستان كوژران.
ماڵپەڕی میزان ئۆنلاین سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاویكردەوە، لە هێرشەكەدا 6 پاسەوانی سنوور لە شاری سەرەوان، لە پارێزگای سیستان-بەلوچستان كە هاوسنوورە لەگەڵ پاكستان، كوژراون.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، فارس، پشتڕاستی كردەوە كە هێرشەكە لەلایەن گرووپێكەوە ئەنجامدراوە كە هەوڵی دزەكردنیان بۆ  وڵاتەكە داوە. 
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، جێگری فەرماندەی پۆلیسی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی سنوور گەیشتوونەتە ناوچەكە بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
سیستان – بەلوچستان یەكێك لە هەژارترین پارێزگاكانی ئێرانە و كەمینەی بەلووچەكانی موسڵمانی سوننەی تێدایە.
سەرچاوە/ سكای نیوزی عەرەبی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.