Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 21:38

ئێران 2 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


له‌ كرماشان له‌ كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌دران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی برزوو چەقازەردی و سەعید نەجەفی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 17ی5ی2023، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی برزوو چەقازەردی، تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی شاری مایەشت سەر بە پارێزگای کرماشان و سەعید نەجەفی تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی شاری سەحنە، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

هەنگاو زانیویەتی کە برزوو چەقازەردی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.